81 |
برزۆ |
1. باڵابەرز؛ 2. زیرەک و ئازا؛ 3. نێوی (کوڕی زۆراوی کوڕی رۆسەمی زاڵ) ی لە بنەڕەتدا کورد بووە. ئەم نێوە لە ناو فارسەکانی ئێراندا نێوی خەباتگێڕێکی خەڵکی تووران بووە کە لەناو لەشکرەکەی (ئەفراسیاو) دا بووە و، نێوی "بورزوو" بووە. بڕوانە بەرزۆ. |
82 |
بروسکە |
بریسکە، درەوشین. (بریسکەی بەفری سەر کەل). برووسکە لە زمانی کوردیدا بۆ (برقیە)ی عەرەبی و تەلگراف بەکار دەبرێ. |
83 |
بریندار |
زامدار، کەسێ یان بوونەوەرێک جەستەی زامار بووبێ. |
84 |
بریوان |
هۆزێکی کوردن کە لە سەردەمی شاعەباسی سەفەویدا هەڵداژراونەتە خۆراسان. |
85 |
بریکار |
وەکیل، نایب. |
86 |
بزۆک |
1. دژی نەزۆک، زیرەک و پڕجووڵە؛ 2. هەڵبەز و دابەز؛ 3. زۆر بەزکوزا؛ 4. تەمبوور، ئامێرێکی مۆسیقایی یە لە شێوەی ساز و سازدیوان کە پەردەکانی لەگەڵ ساز هەندێ جیاوازە و یۆنانییەکان پێدەڵێن: بزوق؛ تورکی تورکیە ئامێری (ساز) و (سازدیوان) یان لە رووی (تەنبوور) کە سازێکی کۆنی کوردییە و هی ئەلحەقەکان و ئیزەدییەکانە، درووست کردووە. 5. تەنبوور یان تەنبوورە، لە دوو وشەی یۆنانیی پێک هاتووە: (تەن و بوورە) کە (تەن) واتە: دڵ و (بوورە)ش واتە: هەڵکڕێن، یان بریندارکردن کە پێکەوە واتای تەنبوور دەبێتە: دڵکڕێن، یان دڵکزێن؛ 6. بە واتایەکی دیکەش مانا دەکرێتەوە ئەویش ئەوەیە کە (تەمب یان تەنب) دەبێتە رشتە و (وور) بە واتای خاوەن دێت، واتا: رشتەدار؛ 7. بەڵام لە راستیدا کە تەمبوور سازێکی کوردییە، لە دوو وشەی (تار و موور) کوردیی پێک هاتووە کە واتای تاری شیوەنکردن دەدا و یارسانەکان و ئیزەدییەکانیش لە کاتی نیایش و ستایشی ئایینیی و شیوەنکردندا بە کاری دەبەن و ئەم وشەیە بە راستییەوە نزیکترە و نێوەکەی گۆڕانی بە سەردا هاتووە و بۆتە: تەمبوور یان تەموورە. ئەردەشێری پاپەکان یەکێ لە باشترین تەموورەژەنەکانی سەردەمی خۆی بووە کە لە کارنامەکەیدا بەم چەشنە ئاماژەی پێ کراوە: پاش هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونی و هەڵپێچانی پاشایەتی هەخامەنشییەکان لە سەرانسەری ئێران، 240 کوێخا ئێرانیان بەڕێوە دەبرد. ئەردەوان کوێخا و حوکمڕانی سەرزەوینی پارس بوو. نێوبانگی ئەردەشێر بە گوێی ئەردەوان گەییشت و بانگهێشتنی کرد بۆ وڵاتی پارس و سەردەمێک میوانداریی ئەردەشێری کرد. رۆژێک ئەردەشێر لە شکارگاکەی ئەردەواندا ئازایانە گۆڕێکی پێکا و کوشتی. خەڵک ئاگادار بوون کە کێ پێکاویەتی. ئەردەوان گوتی من پێکاومە و ئەردەشێریش لەم درۆیەی ئەو تووڕە بوو و لەگەڵ ئەردەوان بە شەڕ هات. ئەردەوان ئەردەشێری لە گەوڕدا زیندانیی کرد. ئەردەشێریش کات و ساتی خۆی لە زینداندا بە تەموورەلێدان و گۆرانیچڕین تێدەپەڕاند، بەڵام دوای ماوەیەک بە یارمەتی یەکێ لە دەسیارەکانی ئەردەوان لە زیندان هەڵات و پاش ماوەیەک دەسەڵاتی ناوەندیی و بەهێزی ساسانییەکانی پێک هێنا. نێوی باوکی ئەردەشێر ساسان و نێوی باوکی دایکیشی پاپەک بووە. هەروەها لە کارنامەکی ئەردەشێری پاپەکاندا هاتووە کە نێوی کوردستانی ئێستا لەو سەردەمەدا (میدیا) بووە و نێوی یەکێ لە پاشاکانی میدیا کورتان شا یا کوردان شا بووە کە لەگەڵ ئەردەشێر بە شەڕ هاتووە. لە فەرهەنگنامەکەی (دێهخودا)دا هاتووە کە: سازێکی دیکە لە ئێراندا بە نێوی تەنبوور هەیە کە مێژینەیێکی کۆنی هەیە, ئەم سازە دوو سیم یان تەلی هەیە و بە دەستی راست دەژەندرێ و ئێستا لە کوردستاندا باوە, بە پێچەوانەی عوود کە دەسکێکی لاری هەیە، دەسکی تەنبوور راست و بەرزە و وەکوو تار پەردەبەندیی دەکرێ، بەڵام، پەردەکانی ئەم کەمە. لە فەرهەنگنامەی (موعین)یشدا لانیکەم هەر وا باس کراوە. لە کۆندا نێوی دوو تەموورە بەنێوبانگ بووە: یەکێکیان تەموورەی خوراسانیی و ئەوی دیکەشیان تەمووری بەغدادی کە هەر دووکیان لە کوردستاندا باون و لەوێ دەهەڤۆترێن. لە فەرهەنگنامەی عەرەبیشدا باسی کراوە، بەڵام چونکە کورد بێخاوەنە، لەسەر نێوی داگیرکەرەکەی تۆمار کراوە. لە کۆپەڕان و لە ناو نەتەوەکانی دیکەی دنیادا تەموورە زیاتر لە 20 نێوی هەیە. |
87 |
بزێو |
1. بزۆز، سەرزیندە، زیت و وریا؛ 2. پاشگری بزوێنەر. |
88 |
بژار |
1. گیای کەڵە، گیای هەرزە؛ 2. (دان) ی غەریبە لەناو دانەوێڵەدا؛ 3. خۆدۆزین و بەخۆدا گەڕان؛ 4. ژماردن. |
89 |
بژیک |
کەسێ کە چاوی لە یارمەتی کەسی دیکە نەبێ و خۆی لە سەر پای خۆی بژی. |
90 |
بستوو |
1.بستەی ئاش، بڵۆسک؛ 2. ملەی کێو. |