# ناو مانا
81 ئازۆ 1. بێ بڕانەوە و نێوان؛ 2. نێوی کۆنی چیای (ساسۆن)ە لە باکووری کوردستان .
82 ئاژار داهاتی زەوی، ئەو بەرهەمەی کە لە زەوین رەنێوی دێنن.
83 ئاژاک نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
84 ئاژوان گوندێکە لە ناوچەی چلچەمە لە هەرێمی سنە لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
85 ئاژوەر بڕوانە بۆ ئاژۆ.
86 ئاژۆ 1. ئاژۆر، ئاژوەر، لێخوڕ، داژوێنەر؛ 2. لێکبوونەوەی ریشە؛ 3. لە زاراوەی زازاکیدا واتە: شوێنپێ هەڵکردن؛ 4. وشەی پاشگرە وەکوو: (گەرماژۆ: گەرمابردوو)، (دەستاژۆ: دەستەمۆ، فێرەدەست)، (مەیاژۆ: کەسێک کە خواردنەوە یان (مشروب) لێی دابێ).
87 ئاژین 1. ئاوبەردانە سەر شێف بۆ نەرمبوونەوە؛ 2. ئاوەنیاکردن؛ 3. زبر وەک زبری بڕبەند و بەرداش.
88 ئاسا پاشگری وشەیە کە واتای: وەکوو، لەچەشن، وێنە و وێکچوو دەدا، بۆ میناک: (جووانییەکەی پەری ئاسایە)، یان (پاڵەوان ئاسا هەستایە سەرپێ).
89 ئاسۆ 1. کەمەن، کەنارەی ئاسمان؛ 2. جێگەی ئاوابوون یان هەڵاتنی مانگ و رۆژ؛ 3. مەودای نێوان ئاسمان و لووتکەی کێوان؛ 4. راست و قیت و تیژ، کە بە ریشەی ئەستوون و ئاست و ئاسک و ئاسۆس و هیدیکەوە نزیکە؛ 5. تارمایی، رەشایی.
90 ئاسەوار 1. شوێنەواری شتی کۆن؛ 2. پاشماوەی رەچەڵەک.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!