# ناو مانا
871 ساز 1. ئامرازی مۆسیقا؛ 2. دڵخۆش؛ 3. دەوڵەمەند؛ 4. ئامادە؛ 5. بارگە و کەلوپەلی سەفەر؛ 6. پاشگری بەواتا سازێنەر.
872 سازان 1. ساچان، ساچیان، چارین، سازش؛ 2. گوندێکی خۆش و پڕ باخ و باخاتە لە باشووری خۆرهەڵاتی هەڵەبجە.
873 سازاو 1. ئاوی سازگار؛ 2. کانیێکە لە ناوچەی گاوەرۆ.
874 سازگار بەئارەزووی مەزاج، گونجاو لەگەڵ مرخی ئینسان. ئاوەکە سازگارە.
875 ساژین گردومرد، خڕوخۆڵ.
876 ساسی نێوی گوندێکە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
877 سافیا گوندێکە لەلای دیاربەکر لە باکووری کوردستان.
878 سالمە گیایەکی سەلکداری بەهارییە لە مێرگدا دەڕوێ، سەلکەکەی وەک پەنجەی مناڵی ساوا وایە و وشک ئەکرێتەوە و بە هاڕدراوی دەکرێ بە هەوێنی دۆڵمە و زۆر بەنرخە و بەکاری زۆر شت دێ.
879 سالۆر ژیر و تێگەشتوو، بەئاوەز. وەکوو: ژنێکی سالۆرە.
880 سالیس پەیاغ و لووس و ساف.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!