861 |
ساردۆنیا |
گوڵێکی جوانی گەڵاپانە، 20 تا 40 سانتیمیتر باڵا دەکا و گوڵێکی بەهێزە، دوای ماوەیەک قەدەکەی رەق دەبێ و دەبێتە تەختە، دوو جۆرە گوڵی هەیە: سادە و شەستپەڕ. |
862 |
سارمە |
1. سالمە؛ 2. نەخشی تەقەڵدرووی زین؛ 3. بەری گیایەکە بۆ دەرمان بەکار دێ و زۆر بەنرخە، هەروەها بنەکەی بۆ دەقی چیت بەکار دێ؛ 4. گوڵینگەی لە ئاوریشم و تاڵەزیو؛ 5. قۆزاخەی پەموو؛ 6. دۆڵمەی گەڵا؛ 7. جۆرێک هەرمێ. |
863 |
سارۆمە |
جۆرێ چەک یا تفەنگ. |
864 |
ساری |
وشەی خۆشەویستییە بۆ بانگکردن. |
865 |
ساریا |
نێوی چیایەکە لە ناوچەی حەکاری لە باکووری کوردستان. |
866 |
ساریسا |
مینۆرسکی لە زمانی (تۆرۆدانگین) ی زمانناسەوە دەڵێ: لە وڵاتی (کوردۆئین) دا سێ شار بەسەر رۆباری دجلەوە هەبوونە کە نێویان ساریز یان ساریسا و ستالکا و پنیاکا بووە کە کاردۆخییەکانی لێ ژیاوە. (سترابۆ) ی رۆژهەڵاتناسیش دەڵێ: کوردۆئین بە ناوچەشاخاوییەکانی نێوان مووش و دیاربەکر گوتراوە. |
867 |
سارین |
بەرەبەیانی زوو. |
868 |
سارینا |
1. هەواری بەرز و فێنک؛ 2. نێوی چیایەکە لە باکووری کوردستان. |
869 |
سارە |
بەرەبەیان، سۆزوو، شەوەکی. |
870 |
سارەما |
تێبەردانی کارژەلە و بەرخ بۆ شیرخواردن، بەیانیان بەر لە دۆشینی دایکەکانیان. |