851 |
ساتمە |
هەڵەنگووتن، رەتبردن و کەوتن. |
852 |
ساتی |
کاتی، کارێک کە لە کاتێکی دایکرودا ئەنجام بدرێ و دوایی هەڵوەشێنرێتەوە. |
853 |
ساتیا |
کەوتنەدوا، کارێک کە لە جێبەجێکردنی دووریی بگیردرێت. (تازە ساتیا و بێکەڵکە). |
854 |
ساتیار |
سادیار، تیرەیەکن لە کورد کە لە دەوروبەری روانسەر و جوانڕۆ و چەمی سیروان دەژین. |
855 |
سادا |
نێوی هۆزێکی کورده لە باکووری کوردستان. |
856 |
سارا |
سەحرا، بیاوان؛ نێوێکی ژنانەیە. بڕوانه بۆ زارا. |
857 |
سارات |
1. سارا، چۆڵ، بیابان؛ 2. تیرەیەکن لە کورد لە دەوروبەری ئازەرباییجان دەژین. |
858 |
ساران |
1. جاڕی گەنم؛ 2. شوێن، جێگە؛ 3. گوندێکە لە نێوان ساوان و سەرمێرگان لە ناوچەی سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستان. |
859 |
ساراڵ |
1. وشەیەکی تورکییە، واتە: زەرد؛ 2. ناوچەیەکی پڕلەوەڕ و بژوێنە لە رۆژاوای هەرێمی شاری سنە. ناوچەی ساراڵ بۆ ئاژەڵداریی یەکجار گرنگە و مەڕ و ماڵاتی زۆری لێ بەخێو دەکرێ. نیوبەشی شەگەل و مێگەلی گوندەکانی دوەروبەری سنە و تەنانەت شارەکانی نزیک سنەش بۆ پەروار، لەوێ بەخێو دەکرێ و دەنێردرێتە شارەکانی دیکەی ئێران و دەرەوەی ئێرانیش بۆ فرۆش. |
860 |
سارتان |
نێوی تیرەیەکە لە چلوچووار تیرەی میللی لە باکووری کوردستان کە لە قەرەجداخ و عوسمانجق و دێرسیم دەژین. |