# ناو مانا
841 ژەنسا جۆرێک گیایە.
842 ژەنگال 1. موورووی شین؛ 2. جۆرێک کۆترەکیویلەیە کە لە هەرێمی لوڕستان زۆرە.
843 ژەنیار سازژەن، سازبەن، نەواژەن.
844 ژەڤەک نێوان، دۆژ.
845 سابات کەپری گەورە، ئەو خانووەی لە کوێستان بە شووڵ و چرۆ درووست دەکرێ.
846 سابینا نێوی یەکێ لە میرنشینەکانی خوارووی زەریاچکەی ورمێ بووە لە سەردەمی مادەکاندا.
847 سابەرە تەختەیەک کە دووداری بە بزمار لەیەک گرێ دەدا، یان رادەگرێ.
848 ساپاک بێ جێگە و رێگا.
849 ساپنیا کانییەکە لە ناوچەی شێخان لە 12 کیلۆمیتری (بەدریە).
850 ساتان 1. کوترانی چەڵتووک؛ 2. جۆرێک پارچەی ژنانە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!