# ناو مانا
831 ژیلان کۆی ژیلە، بزووتن و جمین. بڕوانە ژیلە.
832 ژیلیا 1. سەربزێو، بەجموجووڵ؛ 2. گوندێکە لە گەلیی لێتان سەربە ناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان.
833 ژیلە 1. ژیلەمۆ؛ 2. تەرزەی ورد؛ 3. ورد و بچووک.
834 ژیندا 1. ئاماژە بە ژین و ژیان؛ 2. ئینسانی دڵزیندوو.
835 ژیکەڵە ژیرکەڵە، خنچیلانە و خوێنشیرین.
836 ژێهات لێهاتوو، هەڵکەوتوو.
837 ژەرێژە 1. شوێنێ کە کەوی زۆر بێ؛ 2. نێوی گوندێکە لە داوێنی چیای کۆساڵان لە هەورامانی رۆژهەڵاتی کوردستان.
838 ژەرەژ بە زاراوەی هەورانی واتە کەو، بە زازاکیش واتە: زەرنج.
839 ژەرەژان 1. کۆی وشەی ژەرەژ، پۆلەژەرەژ؛ 2. نێوی کێوێکە لەلای زەنگان یان زەنجان کە کەوی زۆرە و لادێکانیشی کوردن.
840 ژەمەن 1. ژەمەنان، مایەی ژیان، بژیو؛ 2. خواردن لەکاتی دیاریکراو.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!