# ناو مانا
821 ژاڵەسا 1. ژاڵەی بەر سێبەر؛ 2. گوندێکە لە کوردستان.
822 ژنێن نێوی گوندێکە لە بەشی پایگەلان سەربە هەرێمی سنە.
823 ژووار 1. ژانی زۆر، ئازاری سەخت؛ 2. گوندێکە لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان .
824 ژووان 1. جێگای دیاری بۆ چاوپێکەوتنی دڵداران، یەکتر بینینی گراویان؛ 2. بە ئاستەم چاوچوونەخەو، وەنەوزدان.
825 ژووران 1. هێما بە هاتنی سەرما؛ 2. بڵندایی کێوان.
826 ژووژان وەگوڕهاتن، بووژانەوە.
827 ژوولیان ژاکان، سیسبوون.
828 ژووڤان پەژیوان، پەشیمان.
829 ژیار ژیانی شارستانیانە.
830 ژیربێژ ژێروێژ، کەسێ کە عاقڵانە قسە دەکا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!