811 |
زەڕینە |
1. زێڕین، زێڕینە، لە زەڕ درووستکراو، لە زێڕ سازکراو؛ 2. نێوی گوەرەگوندێکە لە بان هەوەتوو لە نێوان سنە و سەقز لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
812 |
زەیتوون |
دارێکە و بەری دارێکە کە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان زۆرە. |
813 |
زەینێ |
1. بڕوانە، هۆشی بدەرێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
814 |
ژاژا |
گیایەکە بۆنخۆش. |
815 |
ژاژاک |
ژاژکە، جاچکە، بنێشت، وێژەن. |
816 |
ژاژڵە |
1. ژاژەڵان، ژاژۆک، چیتەڵان، قامیشەڵان؛ 2. نێوی گوندێکە لەپشتی ماوەت بەرانبەر بە چیای ئالان کە رۆباری چۆمان بە نێوان ئەم گوندە و چیای ئالاندا تێدەپەڕێ و بە بەر چیای ئاسۆسدا دەڕوا و دەڕژێتە لەمپەری دووکان لە باشووری کوردستان . |
817 |
ژالیان |
ناوێکی ژنانەیە و نازانم لە چییەوە هاتووە. |
818 |
ژاڵان |
1. کۆی (ژاڵ) ە کە دەبێتە (کون)؛ 2. جێگە، وەکوو: هەنگەژاڵ واتە: جێگەی مێشەنگوێن یان هەنگ؛ 3. رۆبارێکە لە گوندی جیگەران لە هەرێمی کرماشان. |
819 |
ژاڵانی |
چیایەکە لە هەورامانی رۆژهەڵات لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە نزیک چیای تەتە. |
820 |
ژاڵە |
لووڕک، روول، روولک، دارێکی هەمیشە سەوزی تاڵە، گەڵای وەک گەڵای بیی وایە بەڵام تۆزێ پانترە و گوڵی سوور و سپی دەگرێ؛ ژاڵە نێوی دوو گوندە لە ناوچەی سەنگاو و تانجەڕۆ؛ باشووری کوردستان بەتایبەت بادینان، دارژاڵەی خۆڕسکی هەیە. |