# ناو مانا
801 زەنگیانە مووروویەکی وردی رەنگاوڕەنگە.
802 زەنوورا 1. زەنوورە، زەنیرا، نێوێکی زازاکییە واتە: بنەهێشووی خورما؛ 2. نێوی گوندێکە لەبانلەیلاخ لە رۆژهەڵاتی کوردستان.
803 زەها 1. بیچووهێنان؛ 2. هەوەڵشیری دایک، ژەک.
804 زەورا نێوی گوندێک بووە لە ناوچەی کووت لە خوارووی باشوری کوردستان، لە نزیک گوندی کوردنشینی (بەغداد)، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەلأم کوردەکەیان لێ دەرکردووە و کردوویانە بە عەرەبنشین.
805 زەوەن 1. زەبەن، زەمەن، زۆر، فرە؛ 2. سوانە، گوێسوانە، پاسار، کەڵکەپاسار، لێوارەی بان؛ 3. زەوینی پڕگیا و لەوەڕ.
806 زەڕگوڵ گوڵی وێنەی زەڕ، گوڵی زێڕین.
807 زەڕنیشان زێڕنیشان، بە زێڕ نیشانە کراو، وێنەی زێڕ.
808 زەڕوەش بە زاراوەی زازاکی واتە: دڵخۆش.
809 زەڕوەشان زێڕەوشان، ئەو زێڕ و پووڵ و پارەیەی کە بە سەری زاوا و بووکیدا رۆ دەکەن.
810 زەڕیلە باڵندەیەکی گچکەی رەنگزەردە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!