71 |
ئامێ |
1. دایک؛ 2. سووکه‌ڵه نێوی ئامێنه. |
72 |
ئامێخ |
پاشایه‌کی کوردی گۆتی بووه له سه‌ده‌ی 14ی هه‌تاوی کۆچیدا، ئه‌و که‌سه‌ی شاری ئامێخدی، یان ئامێدی بنیات ناوه. |
73 |
ئامێخا |
نێوی یه‌کێ له پاشا کورده‌کانی لۆلۆ بووه، له سه‌ده‌ی چارده‌ی به‌ر له کۆچ. |
74 |
ئامێدی |
ئامات، ئاماد، ئامێد، شارێکی خۆش و دڵگیره له سه‌ر لووتکه‌ی چیایه‌کی به‌رز، به‌رانبه‌ر به سیلاڤ، یان سۆلاڤ له کوردستانی باشوور. خه‌ڵکی ئه‌م شاره زۆربه‌ی مه‌سیحی بوون و به‌ر له هێرشی ئیسلام بۆ سه‌ر کوردستان چوونه‌ته سه‌ر ئه‌و چیایه و ئه‌و شاره‌یان له‌وێ ساز کردووه. بۆ چوونه ناو ئه‌و شاره ته‌نیا یه‌ک رێگا هه‌یه، ئه‌ویش له چیایه‌کی به‌رانبه‌رییه‌وه بۆی ده‌چێ، ده‌نا چووار ده‌وری تا ده‌گاته ئه‌و رێیه‌ی که ده‌چێته سه‌رێ بۆ شاره‌که، لێژ و هه‌ڵدێر و قه‌دپاڵی هه‌زاربه‌هه‌زاره و خواره‌وه‌شی چۆمی گه‌وره‌یه، به‌ڵام سه‌دام حسێن، بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ترس له پێشمه‌رگه رێگایه‌کی دیکه‌ی لێ کرده‌وه که له باری مێژوویییه‌وه بایه‌خی هێنا خوارێ. بڕوانه ئامێخ. |
75 |
ئامێر |
ئامیر، که‌لوپه‌ل، ئاموور. وه‌کوو ئامێری مۆسیقا، تار، سه‌نتوور و هیدیکه. |
76 |
ئامێز |
هه‌مبێز، کۆش، باوه‌ش، سینگ و به‌رۆک. |
77 |
ئاناهیتا |
1. ناهید، خاوێن، پاک؛ 2. شوێنێکی کەونارایه لەپاڵ که‌نگاوەر؛ 3. فریشتەی پارێزەری ئاو. ئاناهیتا: له (یه‌شته‌کان)دا به‌شی 1، لاپه‌ڕه‌ی 167 نووسراوه: ناهید، ژنێکی جه‌وان، به‌ژن جووان و باڵابه‌رز و که‌ڵه‌گه‌ت و چه‌له‌نگ، ڕه‌گه‌ز ئازاده و ده‌روونپاک، باسکه سپییه‌کانی به قه‌را شانی ئه‌سپ ده‌بێ، مه‌مکی قوته و پشتێنێکی ته‌نگی له نێوقه‌د به‌ستووه و له‌سه‌ر فایتوونی خۆی ڕێشمه‌ی چوار ئه‌سپی یه‌کڕه‌نگ و هاوبه‌ژنی به ده‌سته‌وه‌یه و لێده‌خوڕێ. ئه‌سپه‌کانی فایتوونه‌که‌ی بریتین له: با و باران و هه‌ور و خوناوکه. ناهید به گه‌وهه‌ر ڕازاوه و تاجێکی زێڕنی به شکڵی چه‌رخێک له‌سه‌ره که سه‌د گه‌وهه‌ری ترووسکاوه‌ی به سه‌ره‌وه‌یه. له لێواره‌کانی ڕیشووی چین‌دار هه‌ڵواسراوه، تۆقێکی زێڕینی له ملدایه و گواره‌ی چووارسووچی ده گوێدا. پاتاوه دره‌وشاوه‌کانی به به‌ندی زێڕین قایم کردووه. باڵاپۆشێکی له که‌وڵی سی به‌بر که وه‌ک زێڕ و زیو ده‌ترووسکێنه‌وه به‌خۆیدا داوه، جلی زێڕینی پڕچینی له‌به‌ر کردووه، له ته‌وقی ئاسمان دامه‌زراوه. |
78 |
ئاندرێشه |
گیایه‌که له ئه‌سپنگ و ئاڵه‌کۆک ده‌چێ. |
79 |
ئانیا |
به زاراوه‌ی کۆنی که‌ڵوڕی واته: 1. ئاونیا، ئاونه، گڵێنه‌ی ئاوخواردنه‌وه، 2. ئاوه‌نگ، ئاره‌قه‌ی سه‌ر گوڵ له به‌یانیانی هاویندا. |
80 |
ئانیسک |
ههنیسک بڕوانه ئانیک. |