# ناو مانا
71 گەشان 1. گەشبوونەوەی ئاگر؛ 2. ڕوولەهەڵدان و هەڵچوون.
72 گەشبین کەسێک کە دڵی بە شتێک لە داهاتوودا خۆش بێ و ڕەشبین نەبێ.
73 گەشی روومەتگەش، جوان و لەبار.
74 گەشین 1. سوور و بەدەق؛ 2. کرانەوەی گوڵ.
75 گەشە 1. هەڵچوون و باڵاکردن؛ 2. پێشکەوتن؛ 3. تەرزی تازەی مێو؛ 4. خۆشی و شادیی؛ 5. تێرئاویی و تورتیی و شەقیی؛ 6. بزە، زەردەخەنە؛ 7. لقی تازەی ڕەز؛ 8. باڵا بڵندبوون و بەخۆداهاتن.
76 گەلاوێژ 1. ئەستێرەی گەش و پرشنگداری گەلاوێژ کە لە مانگی هاویندا دەبینرێ؛ 2. مانگی گەلاوێژ، مانگی پێنجەمی ساڵ، ئەو مانگەی کە هەوای گەرم ڕوو بە فێنکبوون دەڕوا، گەڵاهاوێژ، گەڵاوەرێن، گەڵا ڕوو لە زەردبوون و وەرین؛ 3. گیشە گیای دووراو.
77 گەنجینە 1. سەرمایە و سامان، ماڵی دنیا؛ 2. جێگای هەڵگرتنی نەختینە و شتی گران و بەنرخ.
78 گەواڵە پەڵەی هەور، هەوری گەواڵ گەواڵە.
79 گەورێ 1. ژنی فەلە یان مەسیحی کە لە کوردستاندا دەژین؛ 2. سەربەند و پاشبەندی گۆرانیی کوردیی. (گەورا من، یار گەورێ)
80 گەوهەر 1. بەردێکی جووانی بەنرخە؛ 2. دەشتی پان و بەرین.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!