# ناو مانا
71 کۆرشە کورشە، بەفر و بەستەڵەک.
72 کۆشین کۆشان، تێکۆشان، تەقەلادان.
73 کۆما کۆما وشەیەکی کرمانجییه و واتای، کۆمەڵ، گرسە، ڕمه، تۆپەڵ، کۆگا دەدا‌،‌ وەکوو: کۆما مووزیکا دیاکۆ.
74 کۆمار کۆمەڵەی خەڵکی لایەنگری شتێک، شێوازی حوکمڕانیی "جومهووری" لەسەر بنەمای حکوومەتی هەر لایەنێک کە زۆرترین لایەنگری لە ناو جەماوەردا هەبێ.
75 کۆماوەر جەماوەر، جەماوەری خەڵک، گرسەی خەڵک، کۆمەڵی خەڵک.
76 کۆکۆ نێوی گوند و تیرەیەکی کورده لە باشووری کوردستان .
77 کیژۆک 1. کچی بچکۆلە؛ 2. گوندیکە لە ناوچەی گەرمیان لەلای (کەلار) لە باشووری کوردستان.
78 کیکا نێوی گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
79 کیکان نێوی هۆزێکی کورد بوو کە بەشێ لە هۆزی بڵباسیشیان لەتەکا بوو و به هاتنی ئیسلام بۆ کوردستان و لەناوبردنی ساسانییەکان هەڵداژران بۆ ناوچەی ڕۆمادی بۆ ناو‌ خاکی ئێراق و بە‌ دەستی عەرەب تەفروتوونا کران و بە زۆر کردنیان بە عەرەب و لەناو عەرەبدا توانەوە.
80 کەبار 1. نۆبەرە، سەرەتای هەرشتێک وەکوو گەییشتنی میوە؛ 2. سەڵای مەلا لە بەیاندا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!