# ناو مانا
71 ڕۆنیا لە ناو کوردی زاراوەکرمانجدا واتە: رووناکیی، رۆشنایی. (رۆنیا چاڤێ من).
72 ڕۆنیاس رووناس، روویناس، گینۆ: زەرتک، گیازەرتک؛ جۆرێک گیایە کە گەلأی نووکتیژ و گوڵی بچووکی زەرد دەکا و دوو میتر بەرز دەبێ، لە ریشەی گیای رۆنیاس بۆ رەنگکردنی بەن و خوری رێسراو کەڵک وەردەگرن و رەنگی سوورە.
73 ڕۆڤە کڕێوە و بادەوە، باسریشک.
74 ڕێحان ریحان، رێحانە، سەوزەیەکی بۆنخۆشە کە دەخرێ و وشکیش دەکرێ بۆ ناو خۆراکیی؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
75 ڕێزان 1. بەڵەدی رێ، شارەزای رێ؛ 2. بیرەوەند و زانا؛ 3. وەرین و بەربوونەوەی گەلأ، گەلأرێزان؛ 4. نێوی دوو گوندە لە کوردستان.
76 ڕێزاڵ پارچەی باریکی وەک هەودا.
77 ڕێسا رێوشوێنی راهاتن، عورف و عادەت.
78 ڕێسان نێوی کانیێکە لە ئاویەری گەورە لە شاری سنە.
79 ڕێسمە گرێژەنەی دەرکە و دەرگا.
80 ڕێشەنگ ناوێکی درووستکراوە، کە واتای رێگای راسا و پڕباخ و باخات دەدا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!