# ناو مانا
71 ڕەزازی لە وشەی (رزّاز)ی عەرەبییەوە هاتووە، واتە: گەنمپاککەر، کەسێک کە گەنم و برنج و دانەوێڵە پاک دەکا؛ (رەزازی) هەروەها نێوی گەڕەکێک بووە لە سەردەمی عەباسییەکان لە شاری کوردنشینی (کووت) ی لای (عەمارە) لە باشووری کوردستان که بەداخەوە ئێستا ئەو ناوچانە هەرچەند خاکی کوردستانە بەڵام لە درێژەی مێژووی بەر لە ئێراق و حکوومەتەکانی ئێراقیشدا کراون بە عەرەبنشین و کوردەکانی ئەو شار و ناوچەگەلەیان لەوێ کە خاکی دا و باپیرانی خۆیانە وەدەرناوە! بڕوانە (زەندۆر) لە بەشی کوڕان.
72 ڕەزاو 1. ئاوی ترێ؛ 2. گوندێکە لەنێوان سنە و مەریوان کە سەر بە هەورامانە.
73 ڕەسەن 1. بنەچە، رەتەوە؛ 2. ماقوول، نەجیب.
74 ڕەشانگ 1. رەشان، گۆشتی بزنی رەش؛ 2. زەوینی بەفر لەسەرلاچوو.
75 ڕەشمێو یاقووتی، جۆرێک ترێی وردی سووری تۆخی نزیک بە رەشە کە لە ناوچەی سنە زۆرە.
76 ڕەشوان 1. هۆزی بەخێوکەری ئەسپ؛ 2. تیرەیەکی کۆچەرن کە لە کۆندا زۆرتر لە دەوروبەری (ئەرزەڕۆم و مەڵاتیە) لە کوردستانی باکوور‌ و هەروەها لە دەوروبەری (هەولێر) لە کوردستانی باشووردا ژیاون. اَحمد رەشوانی شاعیری شەهید و بەنێوبانگی کورد لەم هۆزەیە.
77 ڕەشکۆ 1. بە رەنگی رەش داڕێژراو؛ 2. رەشتاڵە؛ 3. رەشۆ، رەشە، سووکەڵەنێوی رەشید.
78 ڕەشکۆت نێوی هۆزێکی کوردە لە کوردستانی باکوور‌.
79 ڕەشۆ بڕوانە رەشکۆ.
80 ڕەشیش نمنمی باران، نەرمەباران.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!