# ناو مانا
71 پەردیس پارادیس، بەهەشت، جەننەت، وشەیێکی کۆنی مادیی ئاوێستایی یە.
72 پەرژین 1. پەرچ، پەرچین، چیل، شوورەی بەدڕوو، پەرچی دڕکاویی، پەرژینی باخ و بێستان؛ 2. نەتوانین لە کاردا، وەکوو: کارم زۆرە نامپەرژێتە سەر ئەو کارە.
73 پەرشان 1. نێوی کێوێکە لە باکووری کوردستان؛ 2. جوان و رازاوە.
74 پەرشن گوندێکە لەناوچەی رواندز لە باشووری کوردستان .
75 پەرشەن نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکوور‌ی کوردستان کە دەوڵەتی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
76 پەرماس 1. زانیاریی، زانست؛ 2. نێوی یەکەمین مەدرەسەی کچانە بوو لە مەهاباد ساڵی 1924 ی زایینی کرایەوە.
77 پەروا باک، ترس، وەکوو: بێ پەروا: بێ سڵکردنەوە.
78 پەروار پەروەردەکراو بۆ سەربڕین، دابەستە، گۆشتن.
79 پەروونی کێوێکە لەسەر سنووری دەستکردی ئێران و ئێراق، لە نێوان دەرەتفێ و چەمی شۆشمێ لە هەورامان لە رۆژهەڵاتی کوردستان
80 پەروێ گوندێکە لە کوردستانی باشوور.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!