# ناو مانا
71 هەڤیان ئۆقرەگرتن، هەدادان، داسەکنین، هێوربوونەوە.
72 هەڤین 1. ئەڤین، ئەوین، عەشق؛ 2. ئامیان، ئامێژەن، هەوێن.
73 هەڤەر 1. شێڵانە، قەیسی؛ 2. بزنی ڕەش و سپی و بەڵەک و بازگ.
74 هەڵات هەڵاتن و ڕاکردن؛ دەرکەوتنی مانگ و خۆر و ئەستێرە و هیدیکە.
75 هەڵاڵە 1. گوڵێکی زەردی بۆنخۆشی کوێستانییە؛ 2. شتێکە هەنگ لە گوڵی دەگرێ و شانی پێ هەڵدەبەستێ؛ 3. ماکی مۆم کە مێشەنگوێن لە گوڵانی دەگرێ؛ 4. بانگەواز؛ 5. دەرمانی پێستە خۆشکردن؛ 6. گوڵەمێلاقە، ڕەبەنۆک.
76 هەڵوان نێوی چیا و گوندێکە لە لای هەشەمێز لە ناوچەی سنە.
77 هەیاسە کەمەرەی زێڕ و زێو.
78 هەیبەر سووژە، دۆز و مەبەستێکی شیاوی نووسین.
79 هەینار سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
80 هەیوێ بسکی سەر لاجەنگ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!