# ناو مانا
71 شەدە رەشتی، تەنراوێکە لە ئاوریشم کە زۆر گرانە.
72 شەدەلار 1. ئەو سەروێنەی که ژنان بە شێوەی لار لەسەری دەبەستن؛ 2. ئاماژە بە ژنەکوردی شەدەبەسەری زەریف و خانومان؛ 3. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
73 شەرانش 1. کانی یان ئاوی خوڕ و ڕەوان؛ 2. تاڤگەیەکە لە نێوان (خامتیر و کیڕە) لە ناوچەی زاخۆ.
74 شەرمین شەرمن، بەشەرم، بەحەیا.
75 شەروین 1. نێوی قەڵایەکە لە ناوچەی شیروان لە کوردستانی باکوور؛ 2. نێوی چیایەکە لە بادینان لە باشووری کوردستان.
76 شەسپەڕ 1. ڕێژنەبارانی توند؛ 2. نێوی گوڵێکە؛ 3. قامکی گەورە.
77 شەلیل جۆرێک قۆخی پێوەند کراوە کە لە قۆخ بچووکترە.
78 شەمامە 1. شەمامۆک، میوەیەکی بۆنخۆشە لە شێوەی کاڵەک بەڵام بچووک و خاڵخاڵ و خەتخەت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
79 شەمزین 1. شەمزان، ژاکان بۆ گوڵ؛ 2. ڕەنگپەڕین، پەشۆکان بۆ ئینسان؛ 3. تێکچوونی چەرم بە هۆی زۆر وێکەوتنی هەتاو.
80 شەمۆڵە گیایەکی دەسچنە، وەکوو پۆلکە و گەنەمە، دەیدەن بە مەڕوماڵات، چونکە پێی قەڵەو دەبێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!