| 71 |
سنارچە |
گوندێکی کوردستان بوو بەعسی وێرانی کرد. |
| 72 |
سناوێ |
نێوی گوندێکە لە ناوچەی خۆشناوەتی لە باشووری کوردستان . |
| 73 |
سنجان |
1. نێوی گوندێکە لەناوچەی مەنگوڕان؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی فۆلکلۆری کوردییە؛ 3. پاشنێوی عەوڵا سنجانی شایەری موکریان بوو. |
| 74 |
سندووس |
دەشتێکە لەلای نەغەدە. تۆفیق وەهبی بەگ زانای کوردناس دەڵێ: سندووس نێوێکی مەغولییە و لە بنەڕەتدا سڵدووزە کە کوردەکان پێدەڵێن: سندووس. |
| 75 |
سنوور |
کەوشەن، هێڵی ناوەڕاست دوو مڵک، تخووب، مەرز. |
| 76 |
سنین |
گوندێکە لە ناوچەی سیدەکان لە باشووری کوردستان . |
| 77 |
سنەوبەر |
جۆرێک لە دارکاج کە هەمیشە سەوز و بەرز و جوانە. |
| 78 |
سورمە |
1. کل، کڵەی چاو، تۆزی بڕەی زێو لە رەنگی رەشی ئاماڵسوور بۆ چاو یان موورەشکردن؛ 2. پەراوێزی بە زێو چندراوی عابا. |
| 79 |
سوهەیل |
سیوەیل، سوەیل، ئەستێرەیەکە. |
| 80 |
سوورانە |
1. میوانداریی بە هۆی خەرمانهەڵگرتنەوە؛ 2. دیاری وەرزێر بۆ ئاغا؛ 3. کێلەیەک لە هەر بنەتۆیەک لە خەرمان بۆ ئاغا دێ. |