| 71 |
بیزا |
گیایەکی کوێستانییە، بڵندە و بۆ ناو ژاژی و ترشیات بەکار دێ. |
| 72 |
بێترمە |
کانیاوێکە لەناو شاری شەقڵاوە، ئەو گەڕەکەش کە ئەو کانییەی لێیە هەر بە بێترمە ناو دەبرێ. |
| 73 |
بێتووش |
نێوێکی کۆنی مادیی ئاوێستایییە و گوندێکە لە داوێنی چیای ئالان، لە پشت سەردەشت لە کوردستانی رۆژهەڵات. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان. |
| 74 |
بێخاڵ |
1. سادە و بێخەوش؛ 2. بەفری سپی؛ 3. ئاوی پاک و بێگەرد؛ 4. شوێنێکی پڕئاوی چەندئاشگەڕێنە نزیک بە شاری رواندز، لە کوردستانی باشوور کە بە سەیرانگایەکی یەکجار خۆش و دڵگیرە و بە یەکێ لە هاوینەهەوارەکانی کوردستان دێتە ئەژمار. |
| 75 |
بێرات |
شوێنی ئاژەڵداری، شاخێکە لەڵای چیای کارۆخ، لە کوردستانی باشوور. |
| 76 |
بێردۆک |
1. سووکەخێر؛ 2. پێمەڕەی بچووک؛ 3. گوندێکە سەر بە هەرێمی سۆما لە کوردستانی باشوور. |
| 77 |
بێرمە |
نێوی سێ گوندن لە بن چیای سپاکۆ لە ناوچەی رواندز کە بە بێرمەی دینداران بەنێوبانگن. |
| 78 |
بێرند |
بەژن و باڵا. |
| 79 |
بێرک |
1. بەریک، بەرک، جێو، گیرفان؛ 2. بێڵی بچووک؛ 3. گۆمیلکە لە چیا؛ 4. جێ دۆشینی ئاژەڵ. |
| 80 |
بێری |
1. بێر، ریزکردنی مەڕ بۆ دۆشین؛ 2. بێریی بە کچ یان ژنێک دەڵێن کە دەچێتە (پەچە) بۆ مەڕدۆشین، بڕوانە پەچە لە بەشی کچان. |