# ناو مانا
71 باڤڵ بافڵ، باڤێڵ، بابڵ؛ 1. قەڵوەز، تاڤگە، ئاوهەڵدێر، سەروەشێن؛ 2. باڤڵ، لە ئاوێستادا بە (پاڤر) هاتووە و واتای تاڤگە دەدا.
72 باڤۆ بە زاراوەی کرمانجی واتە: 1. باوک، باڤ، باب؛ 2. بانگکردنی زاڕۆک لە باوک. (باڤۆ وەرە).
73 باڤێ ئەشکەوتێکە لەسەر سنووری باکووری کوردستان، لە ناوچەی هەکاری.
74 باڵان تەڵەگورگ، تەڵەڕێوی.
75 باڵووڵ بە پێی نووسراوە دەسنووسەکانی سەرەنجام کە هی سەردەمی (سەدەی نۆهەمی کۆچیی مانگیی)یە و کۆپەڕی ئایینیی یارسانەکانە، هاتووە کە: باڵووڵ کورد بووە و هیچ خزمایەتییەکی لەگەڵ هاروونەلڕەشیددا کە حەمدوڵڵا مستەوفی باسی دەکا نییە و یەکەمین کەسە کە ئایینی یارسانی لە هەوراماندا رەواج داوە و لە ساڵی 806 ی زایینیدا لە کانی سپی، نزیک چیای تەنگە گوڵ، کە دەکەوێتە نێوان مەنەلی و کرماشان، کۆچی دوایی کردووە. باڵووڵ لە سەردەمی هاروونەلڕەشیددا ژیاوە و یەکەمجار ئەو جەم و جەمخانەی داناوە و نێویشی لە بنەڕەتدا (عەمرۆ کوڕی وەهەب) بووە و دوایی بە باڵووڵی زانا نێوی دەرکردووە.
76 باڵوێز نێردراوی میری لە وڵاتێکی دیکەدا، بریکاری دەوڵەت لە دەوڵەتێکی تردا.
77 باڵێن 1. پشتیوانەی دیوار و کۆڵەکە؛ 2. دارێکە دەیخەنە پشت دەرگای داخراو.
78 باڵەک 1. شوێنی بەرز و باگرەوە؛ 2. نێوی دوو گوندن کە کەوتوونەتە لای سەرووی چەمی رواندز لە باشووری کوردستان؛ 3. بەو گوندانە و شوێنەکانیان دەڵێن: باڵەکایەتی؛ 4. باڵەک نێوی تیرەیەکە کە پاژی هۆزی (زەرزا) ن. لاس قارەمانی چیرۆکی (لاس و خەزاڵ)، خەڵکی ئەم ناوچەیە بووە.
79 بایەخ 1. ئەرزش؛ 2. گرنگی؛ 3. نرخ، قیمەت.
80 برادۆست 1. دۆستی وەک برا، دۆستی گیانیی گیانیی؛ 2. هەرێمێکی کوردنشینی کوێستانی و ساردی سەر بە شاری (خۆی) یە، لە کوردستان، کە لە رۆژاواوە بە هێڵی سنوورە دەسکردەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەندە. زۆربەی دانیشتووانی خۆی کوردزمانن و ئاذەریشی لێیە، بەڵام گوندەکانی دەوروبەری ئەم شارە هەمووی کوردنشینن. هەروەها بەشێیشی لە ناوچەی سۆما برادۆست لە باشووری کوردستان، لە سەرووی شارەکانی (دیانا و رواندز)ەوە، هەڵکەوتووە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!