# ناو مانا
71 ئاریان 1. کۆی وشەی (ئاری)؛ 2. گوندێکە لە نێوان ژنێن و فەقێکانی بەشی پایگەلان لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بڕوانە بۆ ئاری.
72 ئاریتما نێوی یەکێک لە سەردارەکانی ماد بووە. بڕوانە وشەی ئار.
73 ئارین بەسراو بە نژادی ئارییەوە.
74 ئارینۆ نێوی کوردیی گوندێک بووە لە باکووری کوردستان کە دەوڵەتی فاشیستی تورک گۆڕیویە و نێوی تورکیی لە جێی داناوە.
75 ئاریۆ سەرگری نێوی (ئاریۆ بەرزین) بووە، یەکێ لە سەردارە ئازاکانی کورد، کە لە بەرانبەر هێرشی ئەسکەندەری مەقدوونیدا سەردەمێک خۆڕاگرانە بەربەرەکانێی کردووە. بڕوانە وشەی ئار.
76 ئارێز 1. ئاوڕێژ، کانیاوی مشەمەر؛ 2. ئاودڕ؛ 3. کێوێکی بەرزە کە لە باکووری شاری سنە لە سەر رێگای سنە بۆ مەریوان هەڵکەوتووە، ؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی ماد بووە؛ نێوی گوڵێکی بۆنخۆشی تەمەنکورتە.
77 ئازا 1. سەربەست، ئازاد، سەربەخۆ؛ 2. نەترس، بوێر؛ 3. بەکار، گورجوگۆڵ؛ 4. فرز، زیرەک.
78 ئازاد ئازا، سەربەست، رزگار.
79 ئازاسەر نێوی ئەو پیاوە کوردە بووە کە چیرۆکی کوژرانی رۆسەمی کوردی بۆ فیردەوسی گێڕاوەتەوە.
80 ئازنگ خانوویەک کە بەسەر تەختە بەردی پانەوە دروست کرابێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!