| 781 |
زێوار |
پەراوێز، قەراخە. |
| 782 |
زێوکا |
زێوکە، نێوی دوو گوندن لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانیان کردن. |
| 783 |
زێوێ |
1. زێوە، گوندێکە لە بناری چیای پیرەمەگروون؛ 2. زێویە: گوندێکە لەلای سەقز کە شوێنەواری کەونارای زۆری سەردەمی مادەکانی لێ دیتراوەتەوە. |
| 784 |
زێوە |
1. چاک و پیر، گۆڕی پیاوچاکان، زیارەتگە؛ 2. نێوی ئوردووگایەکی زۆرەملی یە لە باشووری کوردستان . |
| 785 |
زێڕنیگا |
نیگای گەرم و ئاگرین، نیگای پڕ لە عەشق و ئەوین. |
| 786 |
زێڕوەشان |
بڕوانە زەڕوەشان. |
| 787 |
زێڕین |
زێڕین، بە زێڕ درووستکراو. |
| 788 |
زێڤین |
زێوین، لە زیو درووستکراو. |
| 789 |
زەبارە |
هەرەوەز، گەل، یارمەتییەکدانی خەڵکی گوند لە کاتی کار و دروێنەدا. |
| 790 |
زەرنج |
1. نێوی گوندێکە لە کوردستان؛ 2. جۆرێک گوڵە لە چیا دەڕوێ. |