771 |
زمنای |
ئەزموون، تاقیکردنەوە. |
772 |
زمڕووت |
گەوهەرێکی بەنرخی کەسکە. |
773 |
زمێران |
سمێران، نێوی گوندێکە لە ناوچەی سنە، لە لای مارنج و مووژژ. |
774 |
زووبینا |
جگە لەو یەکە، بێژگە لەودانە. |
775 |
زۆزان |
بە زاراوەی کرمانجیی، هاوینەهەوار، چیا و کوێستانی سازگار، هەوارگەی کۆچەران؛ لە مێژووی کورد و کوردستانی شێخ موحەممەد مەردۆخی کوردستانیدا هاتووە: زۆزان کەوتۆتە نێوان مووسڵ و خێڵات و سەڵماس؛ نێوی ژنەگۆرانیبێژێکی باکووری کوردستانە؛ سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە. |
776 |
زیلان |
1. زێوان، نێوی هۆزێکی مەزنی کوردن لە لای زەلیای وان؛ 2. نێوی دەشتێکە لە لای باکووری ناوچەی ئەرجیش لە باکووری کوردستان. بڕوانە زیوان. |
777 |
زینوێ |
1. زینوو، زیندوو؛ 2. ملەی کێو؛ 3. بستوو، بنگووس؛ 4. گوندێکە لەسەر سنووری رۆژهەڵاتی کوردستان کە سەر بە ناوچەی (خانێ) یە. |
778 |
زینە |
1. زیندی، زینگ؛ 2. زی، دڕکەزی؛ 3. ژن. |
779 |
زیوا |
زەنبەق، گوڵێکی سپی و جووان و بۆنخۆشە. |
780 |
زیوان |
زیڤان، بزاڤ، جمین، جووڵە، بزووتن. |