# ناو مانا
761 زاکە جریوەی بەچکەمەل، جریوەی زەڕنەقووتە.
762 زایا 1. وەچە، بەرە؛ 2. ژنێک کە زکوزای زۆر دەکا.
763 زایەڵە دەنگدانەوە، شیوەن و گریان.
764 زبێ سوکەڵەنێوی زوبێدەیە.
765 زراڤ باریک، ناسک، تەنک.
766 زریزە زنجیرۆکەی باریک.
767 زریسک زریشک، داریکی کەم بالایە کە بەرێکی رەش و ترش دەگرێ.
768 زرینگە دەنگی وێککەوتنی کانزا، زرینگەی خڕخاڵ.
769 زریوە ترووکەی ئەستێرە.
770 زمزیران 1. گاموور، کاتی کوتان و شێلانی تێ بۆ سرکە و شەراو؛ 2. کەل (گەردەنە) یەکە نزیک شاری سەردەشت کە رێگای مەهاباد بۆ سەردەشت، بەوێدا تێدەپەڕێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!