751 |
زارا |
1. نێوێکی کۆنی کوردییە کە واتای کەو یان ژەرەژ دەدا؛ 2. نێوی شارۆچکەیەکە لە باکووری کوردستان لە سەر رێگای سێواس بۆ ئەرزنجان؛ 3. بۆ ئاگاداری نێوی سارا و زارا هەر یەکێکە و عەرەب وشەی (زارا)ی گۆڕیوە بۆ (سارا)؛ 4. سارا یان زارا هەروەسا نێوی کێوێکە لە ناوچەی سلێمانی لەلای چیای ئەژدەهاک کە لە نێوان شاری دووکان و شارۆچکەی سوورداش هەڵکەوتووە. |
752 |
زارگوڵ |
دەمی وێنەی گوڵ، ئاماژە بە ئینسانی گفت و لفت شیرین. |
753 |
زارگەش |
قسەخۆش و رووخۆش. |
754 |
زارین |
گریان بە دەنگی بەرز. |
755 |
زارێ |
نێوی درووستکراوە، لەوانەیە لە وشەی (زار) کە واتای دەم دەدا، یان لە وشەی زارا وەرگیرابێ. |
756 |
زازێ |
شەرمن، کەمدوێ، کەمقسە. |
757 |
زاناڤ |
وەکوو یەک، لەیەکچوو، وێکچوو. |
758 |
زاویتە |
1. نێوی دۆڵ و شارۆچکەیەکە لە بادینان لە کوردستانی ئێراق؛ 2. بای ساردی رۆژەڵات. |
759 |
زاوە |
نێوی ئەستێرەیەکە. |
760 |
زاوەرە |
1. زاڕۆک، رۆڵە؛ 2. زاوەر، بوێری. |