| 741 |
دەشنێ |
1. شنه‌ی با و شنه‌ی دار و شنه و جموو جوڵ‌ی منداڵی ساوا، وه‌کوو ئه‌و داره ده‌شنێته‌وه، یان ئه‌و منداڵه ده‌شنێ؛ 2. ئاره‌زوو ده‌کا. |
| 742 |
دەشە |
دیمه‌نجوان، به‌دیمه‌ن. |
| 743 |
دەفا |
نێوی ژنێکی کوردی ژه‌نیاری ده‌ف بووه له سه‌رده‌می کۆندا؛ ده‌ف سازێکی کۆنه و بۆ سه‌لماندنیشی که سازێکی کۆنی کوردییه، له هه‌ڵکۆڵراوه‌کانی ناوچه‌ی ئیلام و کرماشان‌دا هه‌ندێ په‌یکه‌ری به‌ردین دۆزراونه‌ته‌وه که ژه‌نیاری ده‌ف و چنگ نیشان ده‌دا، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئه‌و بانگاشه‌یه؛ نێوی (ده‌ف)یش له بنه‌ڕه‌تدا (ده‌پ) بووه و ده‌پیش مانای دار یان ته‌خته‌ی که‌وانه‌یی و بازنه‌یی شکڵ ده‌دا و، وشه‌ی ده‌فیش له سه‌ر نێوی ئه‌م ژنه، که (ده‌فا) بووه تاپۆ کراوه و ئه‌م نێوه له‌وه‌وه هاتووه. |
| 744 |
دەلال |
نازدار، شۆخ و شه‌نگ. هه‌ر دوو لامه‌که‌ی (ده‌لال)، به (ل) ی ساده ده‌نووسرێ و له‌گه‌ڵ (ده‌ڵاڵ) که به (ڵ) ی قه‌ڵه‌و ده‌نووسرێ جیاوازه. |
| 745 |
دەمیرە |
سه‌ڵته، کوڵه‌نجه، هێله‌ک. |
| 746 |
دەیاخ |
دیواخ، تارا، سه‌رپۆشی سووری سه‌ربووک. |
| 747 |
دەیدیک |
جۆرلانه، هه‌لۆرک. |
| 748 |
رێژان |
رێژنەی باران، دابارینی بەتاو. لەبارانی توندا خەڵکی دەڵێ: یا ئەڵڵا رێژانی بەخێر. |
| 749 |
زابار |
نێوی بابی (زیاک)ە کە لە بەردەنووسەکەی کەعبەی زەڕدەشتدا هەڵکەنراوە. |
| 750 |
زاتۆرە |
تۆرەمە، نەوە و نەبیرە. |