731 |
دەرزن |
1. سووژن که شتێکی پێ بدروون؛ 2. ده‌سته‌یه‌کی دوازده دانه. وه‌کوو: ده‌رزنێک خرخاڵ. |
732 |
دەریا |
زه‌ریا، زه‌لیا، زرێوار. |
733 |
دەریلە |
1. ده‌رگای بچووک؛ 2. گوندێکه نزیک به گوندی بنیده‌ر له ناوچه‌ی هه‌ورامان له نێوان سنه و مه‌ریوان. |
734 |
دەرەز |
نێوی باخێکه له ناوچه‌ی هه‌ورامان. |
735 |
دەساتیر |
نێوی کۆپه‌ڕه‌که‌ی (مهاباد)ی په‌یامهێنه که له ناوچه‌ی موکریانی ئه‌وڕۆکه سه‌ری هه‌ڵێناوه. |
736 |
دەسامۆ |
جۆرێک شه‌مامه‌ی خاڵخاڵ و بچووکه. |
737 |
دەساوێژ |
به ده‌ست فڕێدراو. |
738 |
دەستەوا |
گۆڕینه‌وه‌ی دوو شتی وه‌کوو یه‌ک، گۆڕینه‌وه‌ی شتێک به شتێکی دیکه‌ی وه‌کوو خۆی. |
739 |
دەستەوار |
1. ده‌سته‌واره، باوه‌شێک دار یان سووته‌مه‌نی، وه‌کوو: ده‌سته‌واره‌یه‌ک نان و پێخۆر و شتی وای هێنابوو؛ 2. کۆمه‌ڵێک دیاریی و پێشکه‌شیی. |
740 |
دەستەوەر |
1. پاوه‌ر؛ 2. ده‌سته‌به‌ر. |