# ناو مانا
721 دیلان 1. هه‌ڵپه‌ڕکێ، گۆڤه‌ند؛ 2. شایی و سه‌یران؛ 3. نازنێوی شاعیر و ده‌نگخۆشی کورد (مامۆستا ساڵه‌ح دیلان)ه‌.
722 دیمانە 1. دیمان، دیسان یه‌کتردیتنه‌وه‌؛ 2. په‌یدابوون، ده‌رکه‌وتن؛ 3. یه‌که‌م ده‌رکه‌وتن؛ 4. چاوپێکه‌وتن؛ 5. دتیتن، راده‌ربڕین.
723 دیمەن چاوه‌دیار، به‌رجه‌وه‌ن.
724 دیمەک 1. داری ناو دیوار بۆ قاییمی؛ 2. جێگه‌ی گاسن له‌ ئامووردا.
725 دینێ 1. ئاماژه‌ به‌ کیژ یان کوڕی سه‌رشێت و سه‌ره‌ڕۆ له‌ ئه‌ڤینداریدا؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌. (وه‌ره‌ دینێ و دینێ من).
726 دییا دا، دییا، دایک، دایه‌، ئه‌ئا، ئه‌گا، ئه‌دا.
727 دێبەر به‌ردێ، زه‌وینی خوارووی گوند.
728 دێراو گۆل، زه‌وینی چاڵکراو بۆ بێستان و ئاودێران.
729 دێرۆ گوڵێکی زەردە وەکوو گوڵی مۆسک.
730 دێرین له‌مێژینه‌، که‌ون و قه‌دیمی، رابردووی زۆر دوور.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!