# ناو مانا
61 ئاگرین ئاورین، له‌چه‌شنی ئاگر، وه‌کوو ئاگر، ئاماژه‌یه‌ به‌ مرۆڤی ئازا و به‌کار، یان زۆر دڵگه‌رم.
62 ئالال ئاڵئاڵ، به‌ زاراوه‌ی کرمانجیی باکوور: سووره‌گوڵ.
63 ئالاڤ که‌ره‌سه‌ و ئامێری کشتوکاڵ.
64 ئالین نزیکبوون.
65 ئاماد ئامه‌د، ئامات: 1. شاری شاران، گه‌وره‌شاری زه‌ڕده‌شتییه‌کان، گه‌وره‌شاری ناوچۆمان (بین النهرین)؛ 2. شاری هات و به‌خت و شانس؛ 3. نێوی شاری دیاربه‌کر بووه‌ 1500 ساڵ به‌ر له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا؛ 4. ئامات، نێوی شاری ئامێدی بووه‌ له‌ 823ی به‌ر له‌زایین؛ 5. نێوی شارێکه‌ له‌ نێوان سه‌رده‌شت و مهاباد. بڕوانه‌ بۆ ئامێدی.
66 ئاماژه نمار، راگەیاندنی مەبەست بە جووڵاندنی چاو و دەست.
67 ئامان 1. قاپ و قاچاخ، ئیربار؛ 2. هاتووه بۆ نێرینه به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی‌‌؛ 3. وشه‌ی په‌نابردن، هانابردن؛ 4. پاڕانه‌وه‌ و ده‌خیل؛ 5. به‌ زاراوه‌ی هه‌ورامی واته‌: هاتن؛ 6. وشه‌ی پێشبه‌ندی وشه‌دووانه‌ی (به‌ئامان و زامان)ه‌، وه‌کوو به‌ ئامان و زامانیش نه‌هات.
68 ئاماڵ وێچوو، نزیک به‌. (فڵانه‌ که‌س ره‌نگی ئاماڵ زه‌رده‌).
69 ئامه‌د 1. ئامات، ئامه‌د، ئامێد، نێوی کۆنی شاری دیاربه‌کره‌؛ 2. گوندێکه‌ له‌ نێوان مهاباد و سه‌رده‌شت له‌ کوردستان.
70 ئامۆکان گوندێکه‌ له‌ ده‌شتی حه‌ریر، له‌ پشتی شه‌قڵاوه له‌ باشوور‌ی کوردستان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!