61 |
ئاروین |
1. تاقیکردنەوه، راکاو، راکاوێن، (ئەو رۆنە راکاوێنە، بزانە خاوێن)ە، دەسهات؛ 2. له شازادەکانی ئۆرارتویی باوکی ئارەشی کەوانگر؛ 3. ئەزموون، وشەیەکی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی)یە و واتای تاقیکردنەوە دەدا. بڕوانە وشەی ئار. |
62 |
ئاروەن |
کرداری باش، هەڵسوکەوتی چاک. بڕوانە وشەی ئار. |
63 |
ئارکاس |
1. گەورەی کاسییەکان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی مووش لە باکووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار. |
64 |
ئارکۆ |
نیوەی یەک رۆژ، دانێکی ئێوارە یان بەیانی. بڕوانە وشەی ئار. |
65 |
ئارکی |
هەرکی، نێوی تیرەیەکە لە هۆزی زێبار لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار. |
66 |
ئارۆ |
بە زاراوەی هەورامی واتە: ئیمڕۆ، ئەمڕۆ. |
67 |
ئارۆن |
1. نیشانەی چاکی؛ 2. نێودارێ له فەرماندەرانی مادی بچکۆڵه. بڕوانە وشەی ئار. |
68 |
ئارۆک |
کفتەساواری پانکەڵە کە لە ئاردیش دەیکەن. |
69 |
ئاری |
1. نیشتەجێ، بەرانبەر بە کۆچەر؛ 2. کۆمەک، یاریدە؛ 3. تیرەیەک لە مرۆڤ کە ئێرانییەکان خۆیان بە پاشماوە یان لە رەگەزی ئەو تیرەیە دەزانن. |
70 |
ئاریابەرز |
نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار. |