# ناو مانا
61 گۆریا نێوی یەکێ لە هۆزە کۆنەکانی کورد بووە، لە کۆپەڕی (المسالک و الممالک)دا، کە ساڵی 846 ی زایین نووسراوە، هاتووە: لە ناوچەی شووانکارەدا چووار هۆزی گەورەی کورد ژیاون‌، بە نێوەکانی: هۆزی بازرگان، هۆزی ئەردامی کوڕی جووانا، هۆزی گۆریا، هۆزی سوواران. کە زۆر کۆنن‌ و دەگەڕێنەوە بۆ پێش لە دایکبوونی حەزرەتی مەسێح. من پێم وایە ئەم نێوە (گۆران)ە.
62 گۆنا گوپ، کوڵم، کوڵمە.
63 گیابەن گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
64 گیابەند گیایەکی زۆر بۆنخۆشە.
65 گێلاس بەرێکە وەکوو بەڵاڵووک بەڵام شیرین.
66 گەردانە ملوانکەی زێڕینی پڵپڵەدار.
67 گەردنگاز ژنی گەردنبەرزی جوان و لەبار.
68 گەردوون 1. زەمانە؛ 2. جەڕجەڕە، چەرخی ئاو لە بیر هەڵێنجان، ئاوهەڵگۆز، ئاوهەڵکێش؛ 3. تەگەری عەڕابەی گەورە.
69 گەزۆ ئاونگی شیرینی دار، شیلەی دارگەزۆ.
70 گەزیزە بلازیز، گوڵێکی حەوتڕەنگە لە وێنەی گوڵەنەورۆزە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!