# ناو مانا
61 کنێ 1. باڵا بچووک، بەژن کورت؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردیی کرمانجییە.
62 کورتێ کورتەباڵا، باڵابچکۆل؛ ئاماژه به ژنی باڵاکورتی جوانکیلە لە گۆرانیدا.
63 کوردیا چێشتی هەرزنی وردکراو بە ڕۆن.
64 کولیلک خونچەی پشکووتووی گژ و گیا، شکۆفەی دار.
65 کوێستان چیا، کێو، کێفسان، کۆسار، زۆزان.
66 کڵاوزەڕ کڵاوی لە زەڕوزێڕ درووستکراو، کڵاوئاڵتوون.
67 کڵاولار 1. ئەو ژنانەی کە سەرولای کوردی دەبەستنەوە؛ 2. ئاماژە بە کچ یان ژنی جوان و چەلەنگ.
68 کۆبیان گوندێکی گەورەیە لەلای خوارووی گوندی دیبەگە لە ناوچەی مەخموور لە باشووری کوردستان .
69 کۆترێ کۆتر، هێمایە بە ژنی جوان.
70 کۆرژا بیبیلەی چاو؛ بە زاراوەی زازاکی واتە: کووژەکە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!