# ناو مانا
61 ڕۆژهەڵات یەکێک لە چوار ئاراستەی سەرەکی، ئەو لایەی ڕۆژ لێی هەڵدێت
62 ڕۆژیار 1. هەتاو، رۆجیار؛ 2. رۆژگار.
63 ڕۆژین وەکوو رۆژ، وێنەی رۆژ.
64 ڕۆژەن رۆژن، رۆچنە.
65 ڕۆسا نێوی یەکەم پاشای ئۆرارتۆیی یەکان بووە کە کە هێرشیان کردۆتە سەر مانایی یەکان لە ناوچەی بۆکان؛ جۆرێک خاکە کە بۆ هەوڕگەری بەکار دێ و کاسە و گۆزەی لێ درووست دەکەن، خاکی رۆسا تۆزێک ئاهەک و سیلیس و ئوکسیدی ئاسنی تێدا هەیە کە رەنگی جۆربەجۆری لێ دەردێ؛ نێوێکی کۆنی ئێرانییە و لە بەردەنووسەکەی بێستووندا هەیە؛ هەروەسا نێوی باژێڕێک و یەکێ لە کوردەدەسەڵاتدارەکانی خالدییە بووە کە لە بەردەنووسەکەی زێڕیندا نێودێر کراوە؛ دیسان لە بەردەنووسەکەی گوندی (بەستام)ی لای چایپاری بەشی قەرەزیائەدینی شاری (خۆی) نووسراوە کە: رۆسا لە دۆژ سالأنی 646 تا 680 ی بەر لە زایین فەرمانڕەوای هالیدیان بووە و هەمدیس لە بەردەنووسەکەی چیای (زاخان)ی لای سەراوئەردەوێڵ و بەردەنووسی چیای سەهەندیش نێودێر کراوە.
66 ڕۆستێ 1. ئاوایی، دێ، گوند؛ 2. گوندێکە لای رواندز.
67 ڕۆشان بە زاراوەی زازایی واتە: جەژن.
68 ڕۆشنا 1. رۆشن، رووناک، (بە رۆژ رۆشنا کوشتی و هەڵات)؛ 2. دواوشەی وشەدوانەی (ئاشنا و رۆشنا).
69 ڕۆندک رۆنتک، فرمێسک، ئێستر، ئەسر، ئەسرین.
70 ڕۆنی ڕووناکی
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!