61 |
ڕێکان |
گوند و هۆزێکن لەنێوان شاری ئامێدی و ناوچەی مێرگەسۆر لە باشووری کوردستان. |
62 |
ڕێکۆک |
رێچکە، باریکەڕێ. |
63 |
ڕەبەت |
رەوەت، سیپە، بۆسە. |
64 |
ڕەبەق |
بێ زیادوکەم. |
65 |
ڕەبەن |
1. کۆکم، قازاخ، سەڵت، تاکوتەنیا؛ 2. هەڵوەدا، ماصلەکۆڵ. |
66 |
ڕەبەنۆک |
چیایەکە لە نێوان (سەریبەردیی و حەسەنبەگ) لە ناوچەی دیانا یان سۆرانی ئێستا. |
67 |
ڕەپۆش |
رەپۆشە، پۆشایی، ئاهووتە. بۆ نموونە: رەپۆشەی ئەم ماڵە دڵتەنگە. مووشەک دەڕوا بۆ رەپۆشە. رەپۆشەی سەربازیی ناخۆشە. لە رەپۆشەیەکی دۆستانەدا. |
68 |
ڕەتین |
راکردن و هەڵاتن لە ترسان. رەتێن، لە چاوگی وشەی (رەتان) بە واتای راوەدوونان وەرگیراوە. (رەتێن رەتێنێک بوو مەپرسە) |
69 |
ڕەچاو |
1. بژاردنی کەسێک بۆ کارێ؛ 2. لەبەرچاوگرتن و ئاگا لێبوون. |
70 |
ڕەدا |
قاییلبوون، رازیبوون. (هەرچیم کرد، نەهاتە ردایە) |