# ناو مانا
61 پۆیلە پنگ، گیایەکە خورێنی.
62 پیانۆ ئامێری مۆسیقایی پیانۆ.
63 پیچک 1. کفتەی ساواری سادە؛ 2. گیایەکە وەکوو پیاز بۆ کەلانە دەکاری دەکەن.
64 پیرۆزە 1. پیرۆزبایی گوتن؛ 2. بەردێکی رەنگشینی بەنرخە؛ 3. باڵدارێکی (ئەفسانەیی)یە.
65 پێژەک خونچەی تازەدەرکەوتوو، ولێک کە تازە دەکرێتەوە.
66 پەپوولە پەروانە، نمنمۆک، پەڵاتینک.
67 پەپووک پەپوو، پەپووسڵێمانە، پەپووسولەیمانی.
68 پەچە 1. پێچە، پەچە، دەسماڵ یان تەنراوێکی رەشە کە ژنان لە کوردەواریدا بەتایبەت لە لادێ بۆ شەرمە یان شەرمکردن لە پیاو دەم و لووتی پێ دادەپۆشن. شەرمە کولتووری عەرەبە کە بە هۆی ئایینی ئیسلامەوە هاتۆتە ناو کۆمەڵگای کوردەواری. کـــــۆڵان بــەکـــــۆڵان جــــادە بـه ‌جــــــادە نەشمیلەی چاوجووان (پەچە)کەت لادە (عەلی مەردان) 2. پەچە، مۆڵگە، هەوێز، بێرە، رانەبێرە، بەو شوێنە دەگوترێ کە پەز و بزن (وردەماڵات)ی لێ دەخەوێنن بۆ شیردۆشین و وچاندەرکردنی شووان لە کاتی نیوەڕۆدا و کچان و ژنان دێن بۆ دۆشینیان. وەکوو: لەناو ران هاتەو شیر بە شانەوە لچی ها بە تۆز (پەچە)ی رانەوە (گەلێریی ناوچەی سنە)
69 پەخشان 1. پەرش و بڵاو، (زوڵفی پەخش و پەخشانە)؛ 2. نووسراوەی بەرانبەر هۆنراوە.
70 پەخشە کورتکراوەی پەخشان؛ بڵاڤۆک. بڕوانە پەخشان. لە بەشی کچان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!