# ناو مانا
61 هەوری 1. پارچەیەکی ئاوریشمی ناسکی سپییە بۆ سەرپێچ و ڕووبەندی ژنان بەکار دێ؛ 2. سەربەندی گۆرانییەکی کوردییە.
62 هەورێن ناوچەیەکە لە شێخان نزیک قۆرەتووی لای کرماشان.
63 هەوشین 1. گیایەکە لە تیرەی پنگ؛ 2. شاخێکە لە زنجیرە کێوی ئاگری، کە لەگەڵ چیاکانی هەڵگورد و کێلەشین و گەڵاز و لەند و داڵانپەڕ، قەندیلیان دەورە داوە.
64 هەولێر 1. هەڤلێر، یەکجار باش، لە باشیش باشتر؛ 2. شارێکی کۆنی کوردنشینە لە باشووری کوردستان کە دەگەڕێتەوە بۆ 6000 ساڵ بەر لە زایین و ئێستا پایتەختی هەرێمی کوردستانە؛ 3. نێوی کۆنی ئەم شارە (ئەربیل) کە بە سریانی واتە: ئەربەعیلە واتە: چووار دەور قەڵا.
65 هەونا 1. دووبارە، دیسان؛ 2. بێدەنگبوون، خەوتن.
66 هەوێر 1. هاوێر، هەڵاواردن، جیاکردنەوە؛ 2. جیاکردنەوەی بەرخ و کارژیلە لە دایکیان بۆ ئەوەی کە ئیتر نەێمژن؛ 3. هەڵاواردنی بەرخ و کارژەلە لە یەکدی.
67 هەوێردە مەلێکی دەنگخۆشی قەڵەوی کونجی کونجییە کە لە ڕیشۆڵە زلترە و عاشقی هەرزنە و لەناو دەخڵ و دانی مەزرایە زۆرتر دەگەڕێ.
68 هەوێن ئامیان، ئامێژەن، مایە.
69 هەڤران سپیندار، سپیدار.
70 هەڤرس هورس، وەرس، هەڤریست، هەڤریسک، عەرعەر، دارێکە وەک سنەوبەر، چەند جۆرە و لە خاکی شێداردا دەڕوێت کە لە گوڵ و لم پێک هاتبێت، هەروەها لە خاکی وشکی بەردەڵان و چەوریشدا کە بەردەوام هەتاو لێی بدات، دەڕوێت؛ هەڤرس بە تۆو و بە قەڵەم دەڕوێت و پاش ساڵێک ڕیشە دادەکوتێ. لە ناوچە ساردەکانی ئاسیا و ئورووپا و ئامریکا و ئامریکای باکووریی زۆرە و لە کوردستانیش لە ناوچە شاخاوییەکان زۆرە؛ جۆرەکانی ئەم دارە، هەمیشە سەرسەوز و بۆنخۆش و ستوونیی و قیتن، گەڵاکانی لە شێوەی دەرزین، بەرەکەی لەپێشدا سەوزە، بەڵام کە پێدەگات لە ترێ دەچێت، لە دۆژ مانگی ڕەشەمە و خاکەلێوەدا گوڵ دەکا، داری هەڤرس لە درووستکردنی تەختەی شوورە و پەرژین و هێڵی قەتاری ڕێئاسندا کەڵکی لێوەردەگرێت، هەڤرسی وا هەیە کە 70 تا 100 پێ هەڵدەچێ، هەڤرسی واش هەیە کە 6 پێ زیاتر هەڵناچێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!