# ناو مانا
61 شینە 1. هێمایە بە ڕەنگی شین؛ 2. لکە داری بڵند و لەگەشە؛ 3. گوندێکە لەلای لەنجاوا لە ناوچەی سنە.
62 شییان 1. توانین، لەدەستهاتن؛ 2. گونجان، ڕێکهاتن؛ 3. ڕۆییشتن، چوون؛ 4. لێوەشانەوە؛ 5. پێڕەوابوون؛ 6. گوندێکە لە نێوان تەوریوەر و تەنگیسەر لە ناوچەی هەورامان، لە هەرێمە سنە، لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان .
63 شێنا بەهێز و تاقەت، بەواز.
64 شێنی 1. ئارام و لەسەرەخۆ؛ 2. ئاسوودەیی؛ 3. گوڵدەرکردوو، پشکووتوو؛ 4. کۆبوونەوەی حەشامات.
65 شێنێ 1. شێنە، شەتڵجاڕ؛ 2. گوندێکی سەرسنووری باشووری کوردستانە، کە کەوتۆتە بناری کێوی ناوزەنگ، لە بندەست چیای مامەندە لە باشووری کوردستان.
66 شێوە 1. وێنا؛ 2. چەشن، ڕوواڵەت.
67 شەباب بلوێری کانزا، شمشاڵ. پێوەندی بە (شباب)ی عەرەبییەوە نییە.
68 شەبەنگ تیشکدانەوەی ڕەنگەکانی خۆر.
69 شەپۆل پێل، شەپێل، مۆنجی زەریا.
70 شەتاو ئەو جۆگەئاوەی کە بەهاران لە کوێستانان، لە نەورۆزەوە تا دەسپێکی هاوین، بەفراوی پێدا دێتە خوار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!