61 |
سرۆ |
واتای (بێژ) دەدا، وەکوو: کابرا زۆر چەقەسرۆیە، واتە قسەی زۆر دەکا؛ پاشگری وشەدووانەی چەقەسرۆیە. |
62 |
سرۆچە |
چرۆدەرکردنی دار و دەوەن. |
63 |
سریوە |
1. سروە، شنە، بای بسکان؛ 2. جریوەی چۆلەکە. |
64 |
سرێشمە |
1. سرێشەجاڕ؛ 2. نێوی گوندێکە سەر بە خەلیفان لە کوردستانی ئێراق و هەروەها گوندێکە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان . |
65 |
سلیوان |
سلیڤان، نێوی تیرەیەکی کوردە؛ شێخ موحەممەدی مەردۆخ لە مێژووی کورد و کوردستاندا دەڵێ: لەوە دەچێ کە لکێک بن لە هۆزی زازا لە دەوروبەری مووش و سەرا وماردین، لە باکووری کوردستان. |
66 |
سلیڤان |
نێوی گوندێکە لە ناوچەی ورمێ لە کوردستانی رۆژهەڵات، هەروەها نێوی گوندێک لە باکووری کوردستان. |
67 |
سلێن |
سڵێن، گوندێکە لە لای گوندی بڵبەر لە هەورامانی تەخت لە رۆژهەڵاتی کوردستان . |
68 |
سمسێر |
سمسار، دەڵاڵی بازاڕ. |
69 |
سمڵ |
بەری دارێکە وەکوو مێخەک بۆنخۆش. |
70 |
سمێران |
گوندێکە نزیک لە (حەسەناوا) ی کولیایی لە ناوچەی سنە. |