# ناو مانا
61 دەگمەن هەڵکەوت، بە زەحمەت گیرکەوتن.
62 دەلیل بەڵگە، گەواه.
63 دەمامە 1. دەمامک، لووتهەڵپێچ، پارچەیەکە رەنگاوڕەنگ، بۆ راوی کەو بەکار دەبرێ؛ 2. گوندێکە نزیک گوندی عوسماناوا لە ناوچەی بانە لە رۆژهەڵاتی کوردستان ؛ 3. چیای لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 4. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە
64 دەماوەن 1. دەماوەند، کوێستانی لە تەمدا ون، چیای سەربەتەم؛ 2. کوێستانێ که بەفری هیچکات نەچێتەوە؛ 3. دەماوەن نێوی گوندێک بوو لە باشووری کوردستان کە بەعسی وێرانی کرد؛ 3. نێوی بەرزترین کێوی ئێرانە کە لە نێوان تاران و مازندەراندا هەڵکەوتووە؛ 4. نێوی یەکێ لە سەردارەکانی سەردەمی ساسانی بووە؛ 5. نێوی شارێکی کۆن بووە لە مازندەران کە دەڵێن: (ئەژدەهاک) ی پاشای (ماد) لە کێوێکی پەنا ئەو شارەدا بە دەستی فەرەیدوون زیندانی بووە.
65 دەنگار کانیاوێکە لە بن چیای (هەندرێن) له باشووری کوردستان.
66 دەهاک ئاژدەهاک، بە زاراوەی پالەوی کۆن، یان کەڵوڕی ئەمڕۆ، 1. (ئاژ) واتە: بەنرخ، بەڕێز، پیرۆز؛ 2. (دەهاک)یش دەبێتە: کوێخا، ئاغای گوند؛ 3. گەورەی تیرە و هۆز؛ 4. دەهاک نێوی هۆزێکی کوردی سەردەمی ساسانییەکان بووە کە دوای شەڕی قادسیە، بە دەستی سەلمانی فارسی و ئەبوو گاوانی کورد، بەرەبەرە بوون بە موسوڵمان.
67 دەوار رەشماڵ، پڵاسێکە لە رەنگی شین و کەوە کە (کوێن)یشی پێ دەڵێن و لەموو دەچندرێ و تەختەتەختە لێکدرێ و رەشماڵی لێ ساز دەکەن و کۆچەریان هەڵیدەدەن و لەباتی خانوو دەچنە تێوەی.
68 دەوەن 1. ئاوداشتە، دێردراو؛ 2. دەڤی، بنی داربەڕوو یان دارمازوو کە بڕیبێتیان و هەڵیدابێتەوە.
69 دەوەنسا نێوی ئەشکەوتێکە لە ناوچەی حەکاری لە کوردستان.
70 دەیلەم 1. باریی، لۆسە؛ 2. نێوی هۆزێکی کوردە لە خوراسان کە بە دەستی شاعەباسی سەفەویی، گۆڕبەگۆڕی بە رەتەوە کورد، هەڵداژراونەتە ئەوێ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!