# ناو مانا
61 بوویەر 1. رابردوو؛ 2. رووداو.
62 بڵبەر 1. شوێنی نەرمی زیاد لەپێویست؛ 2. گوندێکە لە لای سلێن، لە هەورامان تەخت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
63 بۆتیا چیایەکە لە بادینان لە کوردستانی باشوور.
64 بۆرچین بۆرچیل، مێچکەمراوی.
65 بۆرژا نێوان خەو و ئایاخی؛ بۆرەخەو.
66 بۆکان شارێکە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات. بۆکان لە دوو وشەی (بەغ یان بوغ) و کۆی(ان) پێکهاتووە، بەغ و بوغ، بوگ یان بوک، واتە: خودا، بەخشندە، پێشەوا سەرۆک؛ لەسەردەمی زەڕدەشتییەکاندا دوو دەستە لە کار و باری بەڕێوەبردندا دەوریان هەبووە، (بوغەکان و موغەکان)، بوغەکان بەرپرسی کار و باری سەربازیی و موغەکان خەلیفەی کار و باری ئایینی بوونە؛ بەغ و بوغ، گۆڕانی بەسەردا هاتووە و بۆتە بۆگ و بۆک، کە لەگەڵ کۆی (ان) بووە بە بۆکان، واتە: جێگای خودا، پێشەوا، یان سەرداری جەنگیی زەڕدەشتییەکان؛ بۆکانیش شارێکی کۆنە و ماناییەکان لەوێدا ژیاونو، نموونەی دیکەشمان هەر لە دەوری شاری بۆکان و شوێنانی دیکەی کوردستاندا هەیە کە بەڵگە و گەواهن بۆ ئەم بانگاشەیەی ئێمە، وەکوو: گوندەکانی بۆگەبەسی، ئیسکی بەغدا، بێشاسپ، بێتووش، بێتبەگ، بەێتاس، بێژوێ و زۆری دیکە. بڕوانە بۆ بێتبەگ لە بەشی کوڕان.
67 بیارە گەورە گوندێکی دڵگیرە، کەوتۆتە بناری چیای هەورامان لە کوردستانی باشوور، کە لە سنووری دەستکردی نێوان ئێران و ئێراقدا هەڵکەوتووە. ئەو گوندە یەکێک لە جێگە نەزرگاکانی تەریقەتی نەخشبەندییە و یەکسەر باخ و باخاتە.
68 بیتوێن باتوان، بەتوێن، بیتوێن، ناوچەیەکە لە لای رانییە، لە کوردستانی باشوور. بڕوانە بەیتاس لە بەشی کوڕان.
69 بیرانین بیرەوەری، یادەوەری
70 بیرێژ . شوێنی پڕئاو؛ 2. گوندێکە لە نێوان چیای سەفین و سەری رەش لە ناوچەی شەقڵاوە.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!