# ناو مانا
61 باوێزە باوەرێن، ئەو میوەیەی کە با لە داری بەر دەداتەوە.
62 باوێژ باهاوێژ. بڕوانە باوێژان.
63 باوێژان باهاوێژ، باوەژێن، باشێنەر، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.
64 باوێن بڕوانە باوەزێن.
65 باوەر 1. بە زاراوەی هەورامی وشەی فەرمانە واتە: بێنە، بێرا، وەرێنە؛ 2. جۆگەی ناو دەخڵەجاڕ.
66 باوەز 1. کاتی هەڵکردنی با؛ 2. پووش و پەڵاش یان شتێک کە با بیهێنێ.
67 باوەزان شوێنێ کە با نەیگرێتەوە. شوێنێکی سارد و باوەزە.
68 باوەزێن باوەشێن، باشێنەر، باهاوێژ، کوولری ساردکردنەوەی ناو ماڵ یا شوێنێکی دیکه، باهاوێژ، دەزگا یان کەرەسەیەک کە با باوێژێ.
69 باوەند 1. باوەن، بابەند، باوەند، باگر، شتی قاییم کە بەر بە با بگرێ؛ 2. رەسەن، نەجیب؛ 3. نێوی سەرۆک هۆزی باوەندییەکان بووە؛ باوەندییەکان بە رەگەز کورد بوونە و لە سەدەی 4 ی کۆچیدا، ماوەیەک بوون بە دەسەڵاتداری باکووری ئێران و دوایی خارەزمییەکان کوتایانە سەریان و لە دەسەڵات کەوتن.
70 باوەڕ 1 ئیمان؛ 2 سنووری نێوان دوو زەوی، کەوشەنی نێوان دوو کێڵگە. باوەڕ و بڕوا، دوو مانای جیا لە یەکیان هەیە. بڕوانە بۆ بڕوا.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!