61 |
ئاگرین |
ئاورین، له‌چه‌شنی ئاگر، وه‌کوو ئاگر، ئاماژه‌یه به مرۆڤی ئازا و به‌کار، یان زۆر دڵگه‌رم. |
62 |
ئالال |
ئاڵئاڵ، به زاراوه‌ی کرمانجیی باکوور: سووره‌گوڵ. |
63 |
ئالاڤ |
که‌ره‌سه و ئامێری کشتوکاڵ. |
64 |
ئالین |
نزیکبوون. |
65 |
ئاماد |
ئامه‌د، ئامات: 1. شاری شاران، گه‌وره‌شاری زه‌ڕده‌شتییه‌کان، گه‌وره‌شاری ناوچۆمان (بین النهرین)؛ 2. شاری هات و به‌خت و شانس؛ 3. نێوی شاری دیاربه‌کر بووه 1500 ساڵ به‌ر له‌دایکبوونی حه‌زره‌تی عیسا؛ 4. ئامات، نێوی شاری ئامێدی بووه له 823ی به‌ر له‌زایین؛ 5. نێوی شارێکه له نێوان سه‌رده‌شت و مهاباد. بڕوانه بۆ ئامێدی. |
66 |
ئاماژه |
نمار، راگەیاندنی مەبەست بە جووڵاندنی چاو و دەست. |
67 |
ئامان |
1. قاپ و قاچاخ، ئیربار؛ 2. هاتووه بۆ نێرینه به زاراوه‌ی هه‌ورامی؛ 3. وشه‌ی په‌نابردن، هانابردن؛ 4. پاڕانه‌وه و ده‌خیل؛ 5. به زاراوه‌ی هه‌ورامی واته: هاتن؛ 6. وشه‌ی پێشبه‌ندی وشه‌دووانه‌ی (به‌ئامان و زامان)ه، وه‌کوو به ئامان و زامانیش نه‌هات. |
68 |
ئاماڵ |
وێچوو، نزیک به. (فڵانه که‌س ره‌نگی ئاماڵ زه‌رده). |
69 |
ئامه‌د |
1. ئامات، ئامه‌د، ئامێد، نێوی کۆنی شاری دیاربه‌کره؛ 2. گوندێکه له نێوان مهاباد و سه‌رده‌شت له کوردستان. |
70 |
ئامۆکان |
گوندێکه له ده‌شتی حه‌ریر، له پشتی شه‌قڵاوه له باشووری کوردستان. |