# ناو مانا
61 ئاروین 1. تاقیکردنەوه، راکاو، راکاوێن، (ئەو رۆنە راکاوێنە، بزانە خاوێن)ە، دەسهات؛ 2. له ‏شازادەکانی ئۆرارتویی ‏باوکی ئارەشی کەوانگر؛ 3. ئەزموون، وشەیەکی کۆنی پالەوی (کەڵوڕیی)یە و واتای تاقیکردنەوە دەدا. بڕوانە وشەی ئار.
62 ئاروەن کرداری باش، هەڵسوکەوتی چاک. بڕوانە وشەی ئار.
63 ئارکاس 1. گەورەی کاسییەکان؛ 2. نێوی گوندێکە لە ناوچەی مووش لە باکوور‌ی کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
64 ئارکۆ نیوەی یەک رۆژ، دانێکی ئێوارە یان بەیانی. بڕوانە وشەی ئار.
65 ئارکی هەرکی، نێوی تیرەیەکە لە هۆزی زێبار لە باشووری کوردستان. بڕوانە وشەی ئار.
66 ئارۆ بە زاراوەی هەورامی واتە: ئیمڕۆ، ئەمڕۆ.
67 ئارۆن 1. نیشانەی چاکی؛ 2. نێودارێ له ‏فەرماندەرانی مادی بچکۆڵه. بڕوانە وشەی ئار.
68 ئارۆک کفتەساواری پانکەڵە کە لە ئاردیش دەیکەن.
69 ئاری 1. نیشتەجێ، بەرانبەر بە کۆچەر؛ 2. کۆمەک، یاریدە؛ 3. تیرەیەک لە مرۆڤ کە ئێرانییەکان خۆیان بە پاشماوە یان لە رەگەزی ئەو تیرەیە دەزانن.
70 ئاریابەرز نێوی یەکێ لە گەورەکانی ماد بووە، کە سەرداری لەشکری داریووشی سێهەم بووە. بڕوانە وشەی ئار.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!