# ناو مانا
671 داگا نه‌نک، دایه‌گه‌وره‌.
672 داما 1. چوونه‌ ناو هزر و بیر؛ 2. مات بوو؛ 3. یارییه‌کی وه‌کوو شه‌تره‌نجه‌.
673 دانار رۆنی تێکه‌ڵاو نه‌بوو، رۆنی ده‌نکه‌ دنکه‌ و داوه‌ستاو. وه‌کوو: رۆنه‌که‌ دانار داناره‌و بووگه‌.
674 داناو ئاودانی ده‌غڵ و دان.
675 دانەر بناغه‌داڕێژ و درووستکه‌ر.
676 داهێن له‌ وشه‌ی (داهێنه‌ر) وه‌رگیراوه‌، واته‌: تازه‌خولقێن، تازه‌داهێن، نوێساز.
677 داوێنە داوێن، بناری چیا.
678 داکاز پشتڕاستکردنه‌وه‌، پشتیوانیکردن، دداننان به‌ ئه‌نجامی کاری که‌سێکدا، وه‌رگرتن و پشتڕاسکردنه‌وه‌ی کارێک له‌ لایه‌ن دادوه‌ر یان که‌سێکی دیکه‌وه‌، وه‌کوو: په‌روه‌نده‌که‌ی گه‌ڕایه‌وه‌ و پشتڕاست نه‌کرا، واته‌ داکاز (تائید) نه‌کرا. له‌ کورده‌واری خۆماندا له‌ ناوچه‌ی که‌ڵوڕنشین ده‌لێن: با هه‌ر قسیه‌ بکه‌ید، کاره‌گه‌ی داکاز نییه‌که‌م.
679 داڵبڕ بڕشتی که‌وانه‌یی له‌ درووندا.
680 دایاخ 1. دایه‌خ، بایه‌خ، به‌هره‌، فایده‌؛ 2. سه‌بر و حه‌وسه‌ڵه‌؛ 3. پشوودان.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!