# ناو مانا
641 خەرمان 1. مژی ده‌وری مانگ؛ 2. کۆگای خه‌له‌ له‌ خه‌رمان که‌ هێشتا نه‌کوترابێ و شه‌ن نه‌کرابێ.
642 خەروا 1. جۆرێک کولێره‌یه‌ که‌ له‌ ژێر ژیله‌مۆ ده‌برژێ؛ 2. نانه‌قه‌یسی و نانه‌هه‌نجیر.
643 خەزان 1. خەزام، بەرۆش، مەنجەڵ، تێانە، قازان؛ 2. زەردبوونی گەڵای دار لە پاییزدا، گەڵاخەزان، گەڵاڕێزان، خەزەڵوەر؛ 3. تیانەی گەرماو یا حەمام.
644 خەزاڵ 1. که‌ژاڵ، ئاسک، مامز، بزنی گوێخه‌نه‌یی و به‌ده‌ن ره‌ش و بۆر؛ 2. نێوی کیژی ناو به‌یتی (لاس و خه‌زاڵ)ه‌.
645 خەزێم لووته‌وانه‌، سه‌رده‌رانه‌ی زه‌ق.
646 خەشیل 1. گیای خوشیلک؛ 2. خزگه‌ی ماسی له‌ناو ئاودا؛ 3. رنووی هه‌ره‌سهێناو.
647 خەمازە دارقولاپی ماسیگرتن.
648 خەمڕەوێن خه‌مده‌رکه‌ر، ئاوده‌نگ، وه‌رویرکه‌.
649 خەمڵیو 1. هه‌ڵسه‌نگێندراو؛ 2. رازاوه‌.
650 خەمیس گوێز و مێوژی کوتراو پێکه‌وه‌.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!