# ناو مانا
601 خاوێن پاک، پاقژ.
602 خاوەر رۆژهه‌ڵات، خۆرهه‌ڵات.
603 خاڵبەڵەک 1. ره‌شایی ناوه‌ڕاستی به‌فران؛ 2. دووهه‌م مانگی به‌هار.
604 خاڵخاس خاڵچاک، خاڵجووان و له‌بار.
605 خاڵدار 1. مرۆی خاڵدار؛ 2. نێوی گوندێکه‌ له‌ ناوچه‌ی موکوریان له‌ کوردستان.
606 خایان کاتگرتن، کاتبردن.
607 خرپن پڕگۆشت و خڕیله‌.
608 خرتێ خرته‌ڵه‌، خرتۆڵ، خرتیله‌، خڕکۆک، خڕ و خرپن.
609 خرخاڵ 1. بازنه‌ی قۆڵ؛ 2. پاوانه‌ی پا.
610 خرینگە 1. زڕه‌ی بازنه‌ و ده‌نگی پاوانه‌ و زیوه‌ری دیکه‌؛ 2. خشڵێکی ژنانه‌یه‌؛ 3. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه‌.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!