591 |
خازێ |
سوور، (وه‌ک به‌رخی خازێ) |
592 |
خاسێ |
خاس، چاک و باش. |
593 |
خاشیل |
که‌شکه‌کی سه‌ربه‌رۆن، خواردنێکه له شێوه‌ی حه‌لیم. |
594 |
خاما |
کیژێ که وه‌ختی مێردکردنی هاتبێ. |
595 |
خامان |
جۆرێک پارچه‌ی سپییه بۆ کراس. |
596 |
خامە |
1. سه‌رشیر، قه‌ێماخ؛ 2. نێوێکی کۆنی ژنانه‌یه. |
597 |
خانزاد |
خانزاد، خوشکی میری سۆران بووه، میری سۆران، به پاشا کۆره به‌نێو بانگ بووه. خانزاد کچێکی گۆشتنی باڵابه‌رز بووه، قژێکی ره‌شی هه‌بووه که به‌سه‌ر شانانیدا رژاونه‌ته خوارێ و کچێکی جوان و داوێن‌پاک بووه. له‌دوای له‌ناوچوونی سوله‌یمان به‌گی برای، بووه به میری سۆران و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌ی سۆرانی گرتۆته ده‌ست. خاتوو خانزاد میرێکی دادپه‌روه‌ر و وڵاتپارێز بووه، بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وڵات و خوێنده‌واریی تێکۆشاوه، له سه‌رده‌می ئه‌ودا گه‌لێک مزگه‌وت و بینا و حه‌مام خراونه‌ته‌وه و ساز کراون. |
598 |
خانمۆڵ |
خانیمله، خانمیلێ، وشه‌ی خۆشه‌ویستیی باوک و دایکه بۆ کچ. |
599 |
خانومان |
1. شۆخوشه‌نگ، نه‌شمیلانه، جووان و دڵگیر، له‌بار و رێکوپێک؛ 2. سه‌ربه‌ندی گۆرانییه‌کی کوردییه. |
600 |
خاوێر |
نێوان خه‌و و بێداریی. |