# ناو مانا
51 کاڤار بە زاراوەی کرمانجی، واتە: قەزا یان شارۆچکە.
52 کاکەس نێوی شارۆچکەیێکە لە ناوچەی کووت لە باشووری کوردستان، کە کوردی فەیلی تێدا ژیاوە، بەڵام کوردەکەیان بە تاوانی شیعەبوون لە لایەن حوکوومەتی (بەعث)ەوە لەو شارە وەدەر ناو‌ و ئەو شارەیان کردە شارێکی‌ عەرەبنشین.
53 کاڵا 1. قوماش، پارچە، ماڵی گەزیی، جلوبەرگ؛ 2. کەلوپەلی بازرگانی. (کاڵا بەقەد باڵایە)
54 کاڵێ 1. کاڵوکرچ؛ 2. لە کوردستان ئەم نێوە بۆ کچ و بۆ کوڕیش بەکار دەبرێ، لە بنەڕەتدا بەو کەسەی دەگوترێ کاڵێ، کە ڕەنگی قژ و سەروچاوی کاڵ یان زەرد بێ؛ 3. هەوای قەتارێکی لادیواری ناوچەی سنەیە.
55 کرماجان 1. کرمانجان، کرمانجسان، نشینگای وەرزێران و جووتیاران؛ 2. شوێنی ڕایەت و مسکێنی بەردەستی ئاغا؛ 3. گوندێکە لەلای کەنگاوەر سەر بە ئوستانی کرماشان؛ 4. لە سەردەمی ساسانییەکاندا بە ڕایەت و جووتیارانی بەردەستی بارەگای ساسانییەکانیان گوتووە: کرماج، یان کرمانج، وشەی کرمانجیش‌ نێوی کۆنی کوردەکانە، ئەوڕۆکەش لە باشوور و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە گوندیی و دەشتەکی دەڵێن: کرمانج، بۆیە خەڵکی ناو شاری کرماشان بە لادێیی یەکانی دەوروبەری کرماشان دەڵێن: کوردەگە و کرمانج! لەوە دەچێ ئەم (کرماجان)ە هەر نێوی کۆنی کرماشان بێ کە لە مێژووی ئێراند بە بە هەڵە بە (کرمانشاه و کرمانشاهان) ناو دەبرێ و دێهخوداش لە قامووسەکەیدا بە ناشارەزایی باسی کردووە. لە ڕاستیدا دەبێ بگوترێ: کرماشان، نەک کرمانشاه، کرمانشاه وشەیێکی هەڵەیە. بڕوانە بۆ کارمات.
56 کرماشان یەکێ لە شارە کۆنەکانی کوردستانە کە بەر لە سەردەمی ساسانییەکان بنیات نراوه، بەڵام دواتر خەسرەو و بارامی ساسانیی بایەخێکی زۆریان پێداوە‌؛ کرماشان جێگا و مەڵبەندی ساسانییەکان بووە کە ئێستاش شوێنەوارەکانی هەر ماوە؛ لە سەردەمی سەفەوییەکاندا کە عوسمانییەکان بەشی سوننی نشینی کوردستانیان داگیر کرد، سەفەوییەکان بایەخێکی زۆریان بە کرماشان دا و کرماشان زۆر پێشکەوت؛ ئەوەی کە دەڵێن کرماشان (بارامی چووارەم) کە نێوی (کرمانشاه، یان شاەکرمان) بووە بنیاتی ناوە، درۆیە و ئەو شارەی کە بارامی چووارەم بنیاتی ناوە، کوێرەدێیەک بووە لە نزیک ئەسفەهان بە نێوی (کرمانشاە)، کە ئێستاش کەلاوەکانی هەر ماوە؛ کرماشان لە کۆندا نێوی (کرماجان) یا (کرمانجان) یان (کرمانجسان) بووە کە واتای (جێگای ڕەعیەتەکان، یان جێگای چاندەکاران و ئاژەڵداران) دەدا و عەربەکانیش بە قرمسین نێویان بردووە، بەڵگە و دەلیلیش ئەوەیە کە گۆرانەکان یەکەم هێز بوونە کە دەستیان بە شارنشینی کردووە و یەکەمین تیرەی کوردن کە کرماشانیان ئاوەدان کردۆتەوە و هەر لەبەر ئەوەشە نێویان ناوە کرماشان، واتە شوێنی چاندەکار و ئاژەڵداران!
57 کرمەک 1. خشڵی ژنانە؛ 2. زوانەی ناو ئاڵقەی کانزا و ئاسن.
58 کریسک پریشکی ئاگر، پزووسکەی گڕ.
59 کریسکان کۆی وشەی کریسکە بە واتای 1. پزیسکی ئاگر؛ 2. کانەئاگر؛ 3. گڕکان.
60 کناچە 1. کناچێ، بە زاراوەی هەورامی واتە: کچێ، کەنیشکە؛ 2. بەو کیژەی دەگوترێ کە هێشتا مێردی نەکردبێ؛ 3. کنا، کەنی، وشەی ڕووتێکردنە بۆ بانگکردنی کچ؛ 4. دەنگی پۆڕ.
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!