# ناو مانا
51 کۆڕێ نێوی چیا و گوندێکە لە ناوچەی رواندز لە کوردستان.
52 کۆڕەنگ هەموو رەنگێک پێکەوە، کۆی هەموو رەنگێک. ئەم نێوە، نێوێکی تازەیە کە دایکان و باوکان بە زەوقی خۆیان درووستیان کردووە و لە دوو وشەی (کۆ) بە واتای: هەموو شتێک پێکەوە و (رەنگ) بە واتای نما و چۆنییەتی دیمەنێک، کە پێکەوە دەبێتە: (هەموو رەنگێک پێکەوە) ساز کراوە.
53 کۆڕەو 1. کۆچی بەکۆمەڵی خەڵک و گیانلەبەران، لە کاتی بۆمباران و شەڕ و ترس لە لافاو و بوومەلەرزە و هیدیکە؛ 2. ئەو خەڵکەی کە بەکۆمەڵ هەموو پێکەوە نیشتمانی خۆیان لە کاتی شەڕ و ترس و رووداوی دیکەدا بەجێ دەهێڵن و روو دەکەنە شوێنێکی دیکە. وەکوو کۆڕەوەکەی کوردستانی باشوور لە ساڵی ا991 ی زایینی، لە ترسی بۆبارانی کیمیایی.
54 کۆڤار گۆڤار، مەجەلەیەک کە حەوتووانە یان مانگانە دەردەچێ.
55 کۆڤان 1. خەم و خەفەت و عەزرەت؛ 2. گلێنەی چاو.
56 کۆکەن 1. چیاکەن؛ 2. سەرنێوی فەرهادی لوڕ یان فەرهادی کۆکەنە، ئەوینداری بەنێوبانگی شیرین؛ 3. ئاڵفبڕین، کاتی دروونی گیا و گزرە بۆ مەڕوماڵات لە زستاندا.
57 کیارەش کیار‌ش، یەکێ لە فەرماندە گەورەکانی فەروەرتیش، دووهەمین پاشای ماد. بۆ زانین، گڵکۆی فەروەرتیش لە ئەستێودانێکی گەورەیە لە چەمی رەزان، بە سەر سینگی کیوێکی سەرکەشەوە کە ئاوردانێک و دوو گڵکۆی تێدایە، کە لایەن میراتی فەرهەنگی کوردستانەوە پارێزراوە.
58 کیان سەروەری، قەوارەی حوکمڕانی
59 کەتوان چاوەدێر، چاوێر.
60 کەشکۆڵ فینجانی فەخفووری، 1. ملوانکەی زێڕ یان زێو کە دەکرێتە ئەستۆی منداڵ؛ 3. دەفتەری بیرەوەری و شیعران؛ 4. نەخشێکە لە جاجم و بەرماڵدا؛ 5. دەفری ئاوی دەروێشان، کەشکۆڵ لە دارێکی وێنە نارگیل و لە هێندستان درووست دەکرێ، خەڵکی رەمەکی و دواکەوتوو، ئێژن: ئەمە کەوشەکانی پێغەمبەرە بە جێماوە، دەک قوڕ بەسەر خەڵکی دواکەوتوو؛ دیسان دەڵێن: کەشکۆڵ لە بنەڕەتدا (کەوشکۆڵ) بووە و بووە بە کەشکۆڵ!
ئایا دەتهەوێت ئاگاداری دوایین بابەت و هەواڵەکانمان بیت؟
تکایە بڕیار بدە!